(Norsk / Bokmål ) Fakta, 513

(Norsk / Bokmål ) Fakta, 513

januar 10th, 2012 by admin

بەشە پارەی خۆیی

  • دەزگا فەرمییەکان بڕێکی زۆر لە نرخی ڕاستەقینەی سەردانی دکتۆر دەدەن. نەخۆشەکە پێوستە تەنها بەشە پارەی خۆیی بدات، دەوڵەت بەشەکەی تری دەدات..
  • لەپاڵ بەشە پارەی خۆیی، دەبێت نەخۆش پارەی برین پێچ (لەفاف)، دەرزی، دەرمان، پشکنینەکان و شتی لەم بابەتانە بدات.
  • منداڵانی ژێر تەمەنی ١٦ ساڵی بەشە پارەی خۆیی نادەن. هەروەها کۆنترۆڵی ژنانی دووگیانیش بەخۆڕاییە.
  • بەشە پارەی خۆیی لە لای دکتۆری خێزانی بۆ هەر سەردانێک ئاسایی لە نێوان ١٥٠- ٣٠٠ کرۆن.



کارتی ئازاد (کارتی چارەسەری بەخۆڕایی) (Frikort)

کاتێک بڕی دیاریکراو لە بەشە پارەی خۆیی لە ماوەی ساڵێکدا دەدەیت، مافی وەرگرتنی کارتی ئازاد (Frikort)ت هەیە. کە تۆئەو بڕە پارەیەت لە بەشی خۆیی دا، ڕاستەوخۆ بەرێوەبەرایەتی ئابوریی تەندروستی (کە بە HELFO ناسراوە) بە پۆست کارتی ئازادت بۆ دەنێرێتە ماڵەوە. لەکاتی سەردانکردنی دکتۆر یان کڕینی دەرمان بە ڕەچەتەی شین دەبێت کارتی ئازاد (Frikort)ت پێشان بدەیت. پاشان هەتا کۆتایی ساڵ چیتر بڕە پارەی بەشی خۆیی نادەیت .

دەتوانیت زانیای زیاتر لەسەر ئەم بابەتە لەم ینکە بخوێنیتەوە: https://helsenorge.no/

.

Comments are closed.