کۆچەری نوێ لە وڵاتی نەرویژ
ئەو بێگانانەی دەیانەوێت لە نەرویج نیشتەجێ بن پێوستیان بە بنەمایەکی یاسایی مانەوە هەیە بۆئەوەی بتوانن مۆڵەتی مانەوە وەربگرن. جۆری ئەو مۆڵەتی مانەوەیەی کەسێک وەری دەگرێت بڕیار لەو ماف و ئەرکانە دەدات کە کەسەکە دەیبێت. پێویستە هەر کەسێک خۆی بەدوای ئەوەدا بگەڕێت کە چ یاسا و ڕێسایەک ئەوان دەگرێتەوە. موو ئەوانەی کە لە نەرویج دەژین، ئەرکی سەرشانیانە پابەندبن بە یاسا و ڕێساکانی ئەم وڵاتەوە. هەروەها کاتێک دەزگا فەرمی و گشتییەکانی وڵات داوای زانیارییان لێ دەکەن دەبێت بە ڕاست و دروستی زانیارییەکان بدەن.