کۆچبەرانی نوێ لە نەرویج

بنەما جیاوازەکان بۆ نیشتەجێبوون

 

لە نەرویج گەلێک جۆری مۆڵەتی مانەوە هەن کە بە بێگانەکان دەدرێن. ئەمانە گرنگترینیانن:

  • مافی مانەوە لە نەرویج بۆ هاوڵاتییانی – EU/EØS/EFTA:
    هاوڵاتیانی یەکێک لە وڵاتەکانی ناوچەی یەکێتی ئەورووپا (EU) ناوچەی ئابووریی ئەورووپا (EØS) ئەنجوومەنی بازرگانیی ئازادی ئەوروپا (EFTA) پێویستییان بەوە نییە کە داوای مافی مانەوە لە نەرویج بکەن، بەڵام لەجیاتی ئەوە دەبێت ناوی خۆیان تۆمار بکەن. ئەمەش دەکرێت لەڕێی ئینتەرنێتەوە بیکەن. پاشان دەبێت کەسەکە سەردانی پۆلیس بکات.
  • مافی مانەوە وەک پەنابەر، یان بەهۆکاری ئینسانیی بەهێز یاخود بەهۆی پەیوەندی بەتینی کەسەکەوە بە وڵاتی نەرویجەوە (بنەمای ئینسانی):
    کەسێک کە لە وڵاتی خۆی چەوسێندراوەتەوە یان مەترسی چەوساندنەوەی لەسەرە یاخود ڕووبەڕووی مامەڵەی نامرۆڤانە بۆتەوە، دەتوانێ داوای پاراستن (پەنابەریی) لە نەرویج بکات. کەسەکە لە نەرویج دەچێتە لای پۆلیس بۆ پێشکەشکردنی داوای پاراستنی. بەڕێوەبەرایەتی کاروباری بێگانان (Utlendingsdirektorat -UDI-) لە داواکارییەکە دەکۆڵێتەوە و بڕیاری لەبارەوە دەدات. هەندێک لە پەنابەرانیش ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ نەرویج دێن.

  • ئەو کەسەی کە لە نەرویج خێزانی هەیە یان دەیەوێت لەگەڵ کەسێکی دانیشتووی نەرویجدا ژیانی هاوسەری پێک بێنێت، دەتوانێت داوای “مۆڵەتی کۆچکردنی خێزان” بکات.:

    هەندێک مەرج داندراون بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەگەڵ خێزانەکانیاندا یەکبگرنەوە. ئەو کەسە دەبێت شوێنی نیشتەجێبوونی هەبێت و بتوانێت خێزانeکەی بەخێوبکات. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، داواکارییەکە بە یەکێک لە باڵوێزخانەکانی نەرویج لە دەرەوەی وڵات پێشکەش دەکرێت.
  • مافی مانەوە بەهۆی کارکردن:
    چەندین جۆر مۆڵەتی مانەوە بۆ ئەو کەسە بێگانە هەن کە دەیانەوێت لە نەرویج کار بکەن.
  • کەسێک کە ڕووبەڕووی تووندوتیژی یان ئەشکەنجەدان دەبێتەوە لە ژیانی هاوسەرگیریدا دەتوانێت مافی مانەوە وەربگرێت.:
    ئەو کەسەی کە ڕووبەڕووی تووندوتیژی یان ئەشکەنجەدان دەبێتەوە لە ژیانی هاوسەرگیری، بەزۆر بەشوودان یان پاش جیابوونەوە بەهۆی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و کولتورییەوە ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی، دەتوانێت لە نەرویج مۆڵەتی مانەوە وەربگرێت. دیارە کە ئەمە منداڵەکانیشیان دەگرێتەوە.

ڕاستیەکان

پەرمانی نیشتەجێبوون

وڵاتانی جیاواز یاسای جیاوازیان هەیە بۆ ئەوەی کە بە چ کەسێک ڕێگە بدەن لە ئەو وڵاتە بژییەت. بەرپرسان بڕیار دەدەن کە پەرمانی نیشتەجێبوون بە چ کەسێک بدەن و بە چ کەسێک نەدەن.

هەر تاکەکەسێک بەرپرسیارە دڵنیا ببێت کە پەرمانی نیشتەجێبوونی ڕەوای هەیە بۆ مانەوە لە ئەو وڵاتە کە لەوێ دەژییەت. هەربۆیە ئەو کۆچەرانە کە لە نەرویژ دەژین دەبێت هەر کات پێویست بێت داوای پەرمانی نیشتەجێبوون بکەن، یان لە کاتی پێویست پەرمانی نیشتەجێبوونی خۆیان نوێ بکەنەوە.