کۆچەری نوێ لە وڵاتی نەرویژ

فێربوونی زمانی نەرویژی

وێنەیەک لە کۆرسی زمانی نەرویجییەوە

ماف و ئەرک لە خوێندنی زمانی نەرویجی و زانیاریی کۆمەڵگە

هەندێک لە کۆچبەران ماف و ئەرکی خوێندنی نەرویجی و زانیاریی کۆمەڵگەیان هەیە.
ئەم کەسانە دەگرێتەوە:

  • پەنابەران
  • ئەو کەسانەی مافی مانەوە بەپێی بنەمای ئینسانییان هەیە/li>
  • ئەو کەسانەی مافی پاراستنی بەکۆمەڵیان هەیە
  • ئەو کەسانەی کە لە ڕێگەی یەکگرتنەوەی خێزانەوە لەگەڵ یەکێک لەو کەسانەی کە لە گرووپەکانی سەرەوە (مۆڵەتی کۆچکردنی خێزان) هاتوون.
  • ئەو کەسانەی لە ڕێگای یەکگرتنەوەی خێزانەوە لەگەڵ نەرویجییەک یان هاوڵاتییەکی باکووری (سوید، دانمارک، فینلاند و ئایسلەند) (مۆڵەتی کۆچکردنی خێزان) هاتوون.
  • ئەو کەسانەی کە هاوسەرگیرییان کردووە لەگەڵ کەسانێکدا کە مافی مانەوەی هەمیشەییان هەیە.

یاسای پرۆگرامی ئامادەکردن
یاسای پرۆگرامی ئامادەکردن ئەوانە دەگرێتەوە کە مافی مانەوەیان لە پێش ٣١/١٢/٢٠٢٠ ـوە وەرگرتووە. بەپێی یاسای پرۆگرامی ئامادەکردن تانها ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٦-٦٧ ساڵاندایە ماف و ئەرکی بەشداریکردنیان لە خوێندنی زمانی نەرویجیدا هەیە.

بۆ ئەوانەی کە یاسای پرۆگرامی ئامادەکردن دەیانگرێتەوە، مافەکە ئەوە دەگەینێت کە خوێندنەکە بەخۆڕاییە، وە ئەرکەکەش ئەوە دەگەینێت کە ئەو کەسانە دەبێت ٦٠٠ سەعات بخوێنن بۆئەوەی مافی مانەوەی هەمیشەیی (یان ڕەگەزنامە) وەربگرن. لەو سەعاتانەی خوێندن دەبێت پەنجا سەعاتیان دەربارەی زانیاریی کۆمەڵگە بێت، وە بە زمانێک بخوێنرێت کە بەشداربووان لێی تێبگەن. هەروەها دەشێت کە ژمارە زیاتری سەعاتی خوێندنی نەرویجی وەربگیرێت. شارەوانی بەپێی پێویست ئەو سەعاتانەی خوێندن دابین دەکات، بەڵام کۆی ژمارەی سەعاتەکان نابێت لە ٣٠٠٠ (سێ هەزار) تێپەڕێت.

یاسای خۆگونجاندن
لە ١ ی جەنیوەری ٢٠٢١ یاسایەکی نوێ دەرچوو، کە ناوی یاسای خۆگونجاندنە (integreringsloven).
بە پێی یاسای خۆگونجاندن ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەنێوان ١٨-٦٧ ساڵاندایە ماف و ئەرکی بەشداریکردنیان لە خوێندنی زمانی نەرویجیدا هەیە.
ئەو بەشداربووانەی کە یاسای خۆگونجاندن دەیانگرێتەوە ماف و ئەرکی تەواوکردنی خوێندنی نزمترین ئاستی زمانی نەرویجییان هەیە. ئەم ئاستەش بەپێی ئاستی خوێندەراری بەشداربوو دیاری دەکرێت.
بە شێوەیەکی گشتی خوێندنی زمانی نەرویجی نابێت لە سێ ساڵ زیاتر بخایەنێت. بۆ ئەوانەی کە دێنە نەرویج و پێشتر خوێندنی دواناوەندی یان خوێندنی باڵایان خوێندوە، نابێت خوێندنەکەیان لە ١٨ مانگ زیاتر بخایەنێت. واتە دەبێت لە ماوی ١٨ مانگ خوێندنەکەیان تەواو بکەن.

ئەو بەشداربووانەی کە ڕۆژی ٣١ دێسمبەری ٢٠٢١ یان پێش ئەو ڕۆژە هاتوونەتە نەرویج، دەبێت ٥٠ سەعات زانیاریی کۆمەڵگە بخوێنن.
ئەو بوشداربوانەی کە لە ڕۆژی ١ جەنیوەی ٢٠٢٢ یان دواتر هاتوونەتە نەرویج دەبێت ٧٥ سەعات زانیاریی کۆمەڵگە بە زمانێک بخوێنن کە بەشداربووان لێی تێبگەن.

ئەرکی خوێندنی زمانی نەرویجی و زانیاریی کۆمەڵگە

هەندێک لە کۆچبەران مافی خوێندنی بەخۆڕاییان نییە، بەڵام ئەرکە لەسەریان کە بخوێنن. ئەوانەی کە یاسای پرۆگرامی ئامادەکردن دەیانگرێتەوە، ئەرکە لەسەریان کە ٣٠٠ سەعات خوێندنی نەرویجی و زنیاریی کۆمەڵگە بخوێنن بۆ ئەوەی بتوانن مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگرن.

ئەو کۆچبەرانەی کە یاسای خۆگونجاندن دەیانگرێتەوە، ئەرکە لەسەریان کە لە نزمترین ئاستی زمانی نەرویجیان دەربچن، یان ٣٠٠ سەعات خوێندنی نەرویجی و زنیاریی کۆمەڵگە بخوێنن. ئەو بەشداربووانەی کە ١/ جەنیوەری ٢٠٢٢ یان دواتر هاتوونەتە نەرویج، دەبێت ٧٥ سەعات لە سەعاتەکانی زانیاری کۆمەڵگە بخوێنێت
ئەمەش ئەمانە دەگرێتەوە:

  • کۆچبەرانی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەی ناوچەی ئابووریی ئەوروپا (EØS) و ئەنجوومەنی بازرگانیی ئازادی ئەوروپا (EFTA)
  • ئەو کەسانەی کە لە ڕیگای یەکگرتنەوەی خێزان لەگەڵ کرێکارانی کۆچبەر لە وڵاتانی دەرەوەی ناوچەی ناوچەی ئابووریی ئەورووپا (EØS) و ئەنجوومەنی بازرگانیی ئازادی ئەوروپا (EFTA)

ئەوانەی نە ماف و نە ئەرکی خوێندنی زمانی نەرویجی و زانیاریی کۆمەڵگەیان هەیە

هەندێک کۆچبەر نە ماف و نە ئەرکی خوێندنی زمانی نەرویجی و زانیاریی کۆمەڵگەیان هەیە. ئەم کەسانە دەگرێتەوە:

  • قوتابیان ( واتە ئەوانەی بۆ خوێندن دێن)
  • دایانی منداڵان (au pairer) و ئەوانەی کە مافی مانەوەی کاتییان هەیە
  • هاوڵاتیانی باکووری ئەوروپا
  • ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان بەپێێ یاسا و ڕێساکانی EFTA/EØS وەرگرتووە

ڕاستیەکان

فێربوونی زمانی نەرویژی

هەموو ئەو کەسانە کە لە نەرویژ دەژین دەبێ لە زمانی نەرویژی تێبگەن و قسەی پێ بکەن. کۆمەڵگای نەرویژ چاوەڕوان دەکات هەموو کەسێک لە ژیانی کۆمەڵایەتی دا بەشداری بکات و زۆربەی خەڵک کار بدۆزنەوە و بژیوی خۆیان دابین بکەن. زۆربەی شارەوانیەکان خولی زمانی نەرویژی بەڕێوە دەبەن. هەروەها لە زۆربەی شوێنەکان خولی تایبەت بەڕێوە دەچێت. شارەوانی بۆ هەندێ لە کۆچەران بەخۆرایی خولی زمانی نەرویژی بەڕێوە دەبات، بەڵام ئەوانی تر دەبێ پارە بدەن. ئەمە بەسراوە بە جۆری ئەو پەرمانی نیشتەجێبوونە کە دەدرێت بە کەسی کۆچەر.