مێژوو، جوگرافیا و شێوازی ژیان

جوگرافیا

نەرویج لە جیهاندا

نەرویج لە جیهاندا

ڕووبەری پانتایی نەرویج ٣٨٥،١٩٩ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. ئەمە وا دەکات کە نەرویج لە وڵاتانی وەک تایلەند، عیراق، تورکیا و سۆماڵیا بچووکتربێت. ئەوی تایبەتە لە جوگرافیای نەرویجدا ئەوەیە کە درێژ و بەرتەسکە. ماوەی نێوان دوو شاری نەرویجی وەک ئۆسلۆ و ترۆمسۆ نزیکە لە ماوەی نێوان ئۆسلۆ و پاریس.

نەرویج دەکەوێتە ناوچەی باکوورەوە (Norden) کە لە نەرویج، سوید، دانمارک، فینلاند و ئیسلاند پێکهاتووە. هەروەها نەرویج بە وڵاتێکی سکەندیناڤیش هەژمار دەکرێت کە سوید و دانمارکیش دەگرێتەوە.

سنووری نەرویج لەگەڵ وڵاتانی سوید، فینلاند و ڕووسیادایە.

بەشەکانی وڵات

نەرویج کراوە بە پێنج بەشەوە: باکووری نەرویج، تروندەلاگ (Trøndelag)، ڕۆژئاوای وڵات، باشووری وڵات و ڕۆژهەڵاتی وڵات.

پارێزگەکان

لە نەرویج ١٨ پارێزگا هەن، کە بەم شێوەیە بەسەر بەشە جیاوازەکانی وڵاتدا دابەشبوون:
باکووری نەرویج: فینمارک، ترومسۆ و نوردلاند
تروندەلاگ: پارێزگەی تروندەلاگ
ڕۆژئاوای وڵات: موێر و ڕۆمسدال، سۆگن و فیۆردانە، هۆردەلاند و ڕۆگەلاند
باشووری وڵات: ڤێست-ئاگدێر و ئاوست-ئاگدێر
ڕۆژهەڵاتی وڵات: تێلەمارک، بوسکەرود، ڤێستفۆڵد، ئاکەرسهوس، ئۆسلۆ، ئۆستفۆڵد، هێدمارک و ئۆپلاند

نەخشە و ئاڵای نەرویج

شارەکان

دەوروبەری سەد دانە شار لە نەرویج هەن. ئۆسلۆ گەورەترینیانە کە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٦٠٠٠٠٠ (شەشسەد هەزار) کەس دەبێت (٢٠١٧). ئەمانە گەورەترین دە شاری نەرویجن (هەرە گەورەکان لە سەرەوەی ڕیزبەندییەکەدان)

      • ئۆسلۆ

Oslo

    • بێرگن

Bergen

    • تروندهایم

Trondheim

  • ستاڤەنگەر
  • کریستیانساند
  • فرێدریکستاد
  • ترومسۆ
  • ساندنێس
  • درامن
  • سارپسبورگ
  • ssb.no

 

فاکتای دیکەی جوگرافیایی

      • بەرزترین شاخی نەرویج ناوی گالدهۆپیگەن (Galdhøpiggen)ـە. ٢٤٦٩ مەتر بەرزە.

    • گەورەترین دەریاچەی نەرویج ناوی میۆسا (Mjøsa)یە.
    • درێژترین ڕووباری نەرویج ناوی گلۆما (Glomma) یە. ٦١١ کیلۆمەتر درێژە..
    • چەندین ئاودۆڵ (fjord) بە درێژایی کەنارەکان هەن، کە درێژترینیان سۆگنەفیۆردن(Sognefjord) ـە. کە ٢٠٤ کیلۆمەتر درێژە و لە قووڵترین شوێندا ١٣٠٨ مەتر قوڵاییەکەیەتی..

Sognefjorden

  • نزیکەی نیوەی ڕووبەری نەرویج لە ناوچەی شاخاوی پێکهاتووە، وە هەروەها دەوروبەری سێ بەشی بە دارستان داپۆشراوە. تەنها دوو لە سەدی نەرویج بینا و ڕێگەوبانە..

ڕاستیەکان

دابەشکردنی جوگرافیایی

نەرویژ لە ڕووی جوگرافیاییەوە کراوە بە پێنج بەش و لە ڕووی ئیدارییەوە کراوە بە 18 ناوچە و 422 شارەوانی (.

کێوەکان و دارستانەکان

نزیکەی نیوەی ڕووبەری خاکی نەرویج ناوچەی شاخاوییە، و نزیکەی ٣٠٪ی بە دارستان داپۆشراوە. تەنها ٣٪ی ڕووبەرەکەی پێکدێت لە زەوی کشتوکاڵێ.