مێژوو، جوگرافیا و شێوازی ژیان

ئایین و باوەڕ لە نەوریژ

سیمبولی ئاینیی جۆراوجۆر

لە نەرویجدا ئازادیی ئاینی تەواوەتی هەیە. واتە هەرکەسێک دەتوانێت بێ ترس و دوودڵی لەوەی کە سزا و ئەشکەنجە بدرێت پەیڕەوی ئاینی خۆی بکات. ئەمە بەو مانایە دێت کە هەر تاکێک ئازادە لەوەی چ ئاینێک بۆ خۆی هەڵبژێرێت. بە هەمان شێوە هەر تاکێک ئازادە کە سەر بە هیچ ئاینێک نەبێت.

گەورەترین کۆمەڵەی ئاینی لە وڵاتی نەرویج “کلێسەی نەرویجی”ـە کە کڵێسەیەکی گەلە. ئەمە بەو مانایە دێت کە سەرجەم ئەوانە دەگرێتەوە کە بە منداڵی تەعمید کراون و ئەوانەش کە بە فەرمی ناوی خۆیانی لێ دەرناکەن. نزیکەی ٧٥ لە سەدی دانیشتووان لێرەدا ئەندامن. هەرچەندە ڕێژەی ئەندامانی بەرزە، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نایەت کە ئاین دەورێکی زۆر گرنگی لە ژیانی خەڵکیدا هەیە. بۆ نموونە ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە تەنیا دوانزە لە سەدی نەرویجییەکان لە مانگێکدا زیاد لە جارێک دەچنە کڵێسە. سی و حەوت لە سەدی خەڵک دەڵێن کە هەرگیز ناچن بۆ کلێسە. بەڵام هێشتا لای زۆربەی دانیشتووانی وڵات کڵێسە بۆ کۆمەڵێک ڕێوڕەسمی وەک تەعمید (غوسڵی ناونان)، کۆنفیرماشۆن، هاوسەرگیری و پرسە و بەخاکسپاردن دواجار کریستمس پێگە و گرنگی خۆی هەیە.

کۆمەڵە ئاینییە جیاوازەکان بۆ خۆبەڕێوبردن پارە لە حکومەت وەردەگرن.

کۆمەڵگە ئاینی و ژیانبینییە هیومانیستییەکان دەتوانن لە حکومەت و شارەوانییەوە پشتگیری دارایی وەربگرن. کۆمەڵگە ئاینی و ژیانبینی هیومانیستی فەرمی و دانپێدانراو بە ئەندازەی کڵێسەی نەرویجی بۆ هەریەک لە ئەندامانیان پشتگیری دارایی وەردەگرن.

نەرویج کۆمەڵگەیەکی فرەکولتوری و سێکولارە

مزگەوت کڵێسە Shiva

نەرویج دەوروبەری هەزار ساڵ لەمەوپێش بۆتە وڵاتێکی کریستیانی (مەسیحی)، و لەدوای “چاکسازی ئاینی” لە ساڵانی ١٥٠٠ـەوە هەتا ئەم ساتە، کریستیانی لۆتەری (پرۆتێستانتی) ئایینی زاڵی نەرویج بووە.

لە ڕابردوودا قەدەغە بوو کە نەرویجییەکان لە ئەندامێتی کڵێسەی دەوڵەت بێنە دەرەوە، و بۆ یەکەم جار لە دەوروبەری ساڵی ١٨٥٠ ڕێگە بە خەڵکانی سەر بە ئاینیەکانی دیکەی تری غەیرە کریستیانی درا لە وڵاتی نەرویجدا ڕێکخراو بۆ خۆیان دامەزرێنن.

ئەمڕۆ کۆمەڵگە زیاتر و زیاتر بۆتە سێکولار. ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئاین لە چاو جاراندا هەم لەناو خەڵکانی ئاسایی و هەم لە کاتی دانانی یاساکانی وڵاتدا واتا و ڕۆڵێکی کەمتری هەیە.

گرووپگەلی ئاینی و باوەرهیومانیستانە لە وڵاتی نەرویج

نزیکەی بیستوپێنج لە سەدی دانیشتووانی نەرویج ئەندامی “کڵێسەی گەل” نین. نزیکەی نیوەی ئەمانە ئەندامی کۆمەڵەگەی ئایینی و باوەردیکەن، لەکاتێکدا نیوەکەی تر ئەندامی هیچ گرووپێکی لەو شێوەیە نین.

ئەوانەی کە ئەندامی کۆمەڵگەی ئاینی و باوەردەرەوەی کڵێسەی نەرویجین بەم شێوەی خوارەوە دابەش دەبن:

ئەندامانی کۆمەڵگەی ئاینی و باوەڕی دیکەی دەرەوەی کڵێسەی نەرویجی

ڕاستیەکان

کڵێسەی گەل

  • کلێسەی نەرویجی کلێسەی گەلە. ئەویش گەورەترین کۆمەڵەی ئاینییە لە وڵاتی نەرویج کە پەیڕەوی ڕێبازی کریستیانی لۆتەری – پرۆتێستانتی دەکات.
  • پێشتر کلێسەی نەرویجی کلێسەیەکی دەوڵەتی بوو..
  • نەرویج چیدی هیچ ئاینێکی دەوڵەتیی نییە.