مێژوو، جوگرافیا و شێوازی ژیان

نیشتەجێبوون و دانیشتووان لە نەرویج

  • لە سەروو پێنج ملیۆن مرۆڤ لە نەرویج دەژین..
  • نزیکەی ٧٥ لە سەدی دانیشتووان بە درێژایی کەنارەکان دەژین و جێگیرن..
  • دەوروبەری نیوەی دانیشتووانی نەرویج لە ڕۆژهەڵاتی وڵات (Østlandet) دەژین..
  • نزیکەی دوازدە لە سەدی دانیشتووانی نەرویج لە کۆچبەرانن (کۆچبەران و منداڵانی کۆچبەرانی لەدایکبووی نەرویج). شارەکانی ئۆسلۆ و درامن لەو شارانەی نەرویجن کە زۆرترین ڕێژەی دانیشتووانی کۆچبەرانیان تێدایە..
  • لەبارەی دانیشتووانی نەرویج دەتوانیت لەم ماڵپەڕەدا زیاتر بخوێنیتەوە:
    www.ssb.no

ڕاستیەکان

سامی

لە نەرویژ جەماوەرێکی ڕەسەن هەن کە ناسراون بە سامی. خەڵکی سامی کۆنترین دانیشتوانی نەرویژن. ئەمڕۆ نزیکەی 40000 تا 50000 سامی لە نەرویژ دەژین. هەروەها سەرجەم نزیکەی 50000 سامی لە وڵاتانای سوید، فینلاند و ڕووسیا دەژین.

خەڵکی سامی زمانی خۆیان هەیە کە هەر پێی ئێژن سامی. زمانی سامی چەندین شێوەزاری هەیە.

خەڵکی سامی لە 1989ـەوە پەڕلەمانی خۆیان (سامێتنگ – Sameting) هەیە. ئەو پرسانە کە تایبەتن بە خەڵکی سامی لە نێو پەڕلەمانی سامی باس دەکرێن. بەڵام یاساکانی نەرویژ خەڵکی سامی، وە هەروەها هەموو گرووپە جەماوەرییەکانی دیکەی وڵاتی نەرویژ دەگرێتەوە.
هەر چوار ساڵ جارێک، هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج هەڵبژاردنی پەرلەمانی سامیش بەڕێوە دەچێت