حکوومەتی فیدراڵ، پارێزگا و شارەوانیەکان
لە نەرویج ١١ (یازدە) پارێزگا و 356 (سێسەد و پەنجاوشەش) شارەوانی هەیە. ( ئۆسلۆ هەم شارەوانی و هەم پارێزگاشە).
پارێزگا و شارەوانی هەم ناوچەی جوگرافین و هەم یەکەی بەڕێوەبردنی سیاسین. هەریەک لە شارەوانییەکان و پارێزگاکان مافی خۆبەڕێوەبردنیان هەیە لە هەندێک بابەتدا، هەرچەندە حکومەتیش تا ڕادەیەکی زۆر بڕیار دەدات. حکومەت چوارچێوەی بڕیارەکان بۆ پارێزگاکان و شارەوانییەکان دادەنێت. حکومەت بڕیار بەسەر سەرانسەری وڵاتدا دەدات، بەڵام پارێزگاکان و شارەوانییەکان تەنها بڕیار لە ناوچەیەک دەدەن.
بەرێوەبردنی سیاسی و بەڕێوەبردن
دەوڵەت، پارێزگەکان و شارەوانییەکان لە لایەن سیاسییە هەڵبژێردراوەکان بەڕێوەدەبرێن. ئەمەش بەمانای ئەوە دێت کە سیاسییەکان گفتوگۆ لەسەر بابەتی جۆراوجۆر دەکەن وە بڕیاردەدەن کە کام سیاسەت گونجاوە بۆ بوارە جۆراوجۆرەکان. بەڵام ئەوە بیرۆکراتەکان – فەرمانبەرانی دەوڵەت، پارێزگە وە شارەوانییەکانن کە سیاسەتەکان دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.