دیمکراتی و کۆمه‌ڵگای ئاسووده

پەڕلەمان و حکوومەت

پەرلەمان

تەلاری پەرلەمان - © Stortingsarkivet/ foto: Teigens fotoatelier as.
ئەنجومەنی نیشتیمانی نەرویج پێی دەڵێن ستۆرتینگە (پەرلەمان). لە پەرلەمانی نەرویج ١٦٩ (سەد و شەست و نۆ) نوینەر هەن کە لەلایەن خەڵکەوە هەرجارێک بۆ چوار ساڵ هەڵدەبژێردرێن. ئەمانە نوێنەرایەتی پارتی سیاسی جیاواز دەکەن. پەرلەمان بەرزترین دەسەڵاتی حکومڕانییە لە نەرویج.

ئەمانەش گرنگترین ئەرکەکانی پەرلەمانە لە نەرویج:

  • پەسەندکردنی یاسای نوێ و گۆڕانکاریکردن و هەموارکردنەوەی یاسا کۆنەکان
  • پەسندکردنی بودجەی دەوڵەت
  • چاودێریکردنی حکوومەت و بەڕێوەبەرایەتییە دەوڵەتییەکان
  • گفتوگۆکردن لەسەر پرسە سیاسیەکان و پڕۆژە گەورەکان

هۆڵی پەرلەمان - © Stortingsarkivet/ foto: Teigens fotoatelier as.

گفتوگۆی سیاسی لە نێو پەرلەمان کراوەیە بۆ جەماوەر.هەر کەسێک بیەوێت، دەتوانێت لەوێ ئامادە بێت و گوێ لە سیاسییەکان بگرێت کاتێک پێکەوە گفتوگۆ دەکەن. لەگەڵ ئەوش جەماوەر مافی قسەکردن یان سەرنج و تێبینیدانی لەسەر بابەتەکانی ناو پەرلەمان نییە. خەڵک دەتوانێت لە ڕێگەی ئێمەیل یان پۆستی ئاسایییەوە پرسیار لە پەرلەمانتارەکان بکەن. ئێمەیل ئەدرێسی نوێنەرەکان لەگەڵ زانیاری زیاتر لەم لینکەدا دەدۆزیتەوە ’’ http://www.stortinget.no ’’ http://www.stortinget.no ’’stortinget.no.

حکومەت

حکومەت
لەدوای هەر هەڵبژاردنێکی پەرلەماندا پارتێک یان چەند پارتێک حکومەتێکی نوێ پێکـدەهێنن. حکومەت لە وەزیرەکان (سەرۆکی سیاسی بۆ هەر وەزارەتێک) و سەرەک وەزیران پێکدێت. یەکێک لە کارەکانی حکومەت پێشنیار کردنی یاسای نوێ و هەموارکردنەوەی یاساکانە، بەڵام خودی ئەوە پەرلەمانە کە یاساکان و هەموارکردنەوە لە یاساکان پەسند دەکات.

حکومەت دەبێت سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ئەو بابەتانە بکات کە پەرلەمان بڕیاری لەسەریان داوە. هەروەها حکومەت ساڵانە پێشنیاری بودجەی دەوڵەت دەکات. هەموو ڕۆژانێکی هەینییەک حکومەت کۆبوونەوەی لەگەڵ پادشادا هەیە. لەوێدا وەزیرەکان زانیاری لەسەر پرسە سیاسییە جیاجیاکانی بە پادشا دەدەن. ئەم کۆبوونەوانە پێی دەڵێن ڕاوێژکاری دەوڵەت. پادشا دەسەڵاتێکی سیاسی کەمی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کۆبوونەوانە گرنگن.

کاتێک چەند پارتێک بەیەکەوە هاوکاردەبن لە پێکهێنانی حکومەت، بەمە دەڵێن حکومەتی هاوپەیمانی. ئەگەر پارتەکە یان ئەو پارتانەی کە حکومەت پێکدەهێنن بەیەکەوە زۆرینەی پەرلەمان پێکبهێنن بەمە دەڵێن حکومەتی زۆرینە. بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەو پارتە یان پارتانەی کە حکومەت پێکدەهێنن کەمتر لە نیوەی ئەندام پەرلەمانەکانیان هەبێت پێی دەڵێین حکومەتی کەمینە. لەم ساڵانەی دواییدا هەموو حکومەتەکان لە نەرویج حکومەتی هاوپەیمانی بوون.

پرینسیپەکانی دابەشبوونی دەسەڵات

ڕاستیەکان

بنەمای جیابوونی دەسەڵاتەکان لە یەکتر

بنەمای جیابوونی دەسەڵاتەکان هێز لە نێوان سێ لقی سەربەخۆی حکوومەت دا دابەش دەکات:

  • لقی یاسادانان: پەڕلەمان کە یاساکان پەسەند دەکات.
  • لقی جێبەجێکردن: دەوڵەت کە، یاساکان پێشنیار دەکات و دڵنیایی دەکات لەوەی کە یاساکان جێبەجێ دەکرێن و دەپارێزرێن.
  • لقی دادوەری: دادگاکان کە لە دۆسیە ڕوونەکان دا بڕیاری دادوەری دەردەکەن.