دیمکراتی و کۆمه‌ڵگای ئاسووده

هەڵبژاردنەکان و پارتە سیاسییەکان

ەڵبژاردن

هەر دوو ساڵ جارێک هەڵبژاردنی سیاسی لە نەرویج دەکرێت. هەڵبژاردنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی ناوچەیی (ئەنجومەنی پارێزگە – و هەڵبژاردنی شارەوانییەکان) هەرجارەی یەکێکیان ئەنجام دەدرێت. بەم شێوەیە چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردنی پەرلەمانە، بەهەمان شیوەش ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی شارەوانییەکان چوار ساڵ جارێکە .

لە کابینەی داخراوی دەنگداندا ئافرەتێک کە مافی دەنگدانی خۆی بەکاردەهێنێت

پارتە سیاسییەکان لە کۆنگرەکانی خۆیاندا بڕیار لە سەر بەرنامە و پڕۆگرامێک دەدەن. لەو پڕۆگرامەدا باس لەوە دەکەن کە ئەوان دەیانەوێت لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو، واتە لەماوەی هەڵبژاردنی داهاتوودا کار لە سەر چ بابەتێک بکەن.

هەڵبژاردن یان بڵێین دەنگدان لە نەرویج نهێنییە. واتە نابێت کەس بزانێت تۆ دەنگ بە کێ دەدەیت، وە پێوستیش ناکات تۆش بۆهیچ کەسێکی باس بکەیت. تۆ بۆ خۆت بڕیار دەدەیت کە دەنگی خۆت دەدەیت بە کێ، وە شتیکی نامۆ نییە کە ئەندامانی خێزان دەنگ بدەن بە لایەنی جیاواز.

پارتی سیاسی

لە نەرویج گەلێک پارتی سیاسی جۆراوجۆر هەیە، وە لە کاتی هەڵبژاردندا ، ئەلتەرناتیڤ زۆرە بۆ ئەوەی لە نێویاندا هەڵبژێریت. لە نەرویج نزیکە ی بیست پارتی سیاسی جۆراوجۆر هەیە.

دەتوانین گەورەترین پارتەکان لە »سۆسیالیستەکان « بۆ »نەتەوەییەکان «ـەوە بەم شێوەیە ڕیزبەند بکەین: Rødt SV Ap SP KrF Venstre Høyre FrP

دەسەڵاتی ڕەسمی و ناڕەسمی

سیاسەتمەداران یاساکان، هەموارکردنەکان و بوودجەکان پەسەند دەکەن. ئەمە دەسەڵاتی ڕەسمی دەدات بە ئەوان بۆ ئەوەی کاریگەر بن لەسەر ئەو سیاسەتەی کە لە ئاستی نیشتمانی و ناوچەیی بەرێوە دەچێت. هەروەها چەندین گرووپ هەن کە ئێمە بە ئەوان ئێژین دەسەڵاتی ناڕەسمی. یانێ ئەم گرووپانە بە چەندین شێوازی جیاواز لەسەر بڕیارە سیاسییەکان کاریگەر دەبن.

میدیا
میدیا (ڕادیۆ، تەلەفزیۆن، ئینتەرنێت، ڕۆژنامەکان، و هتد) لە نەرویژ ئازادن. واتە ئەوان دەتوانن هەر شتێک کە پێیان خۆشە بڵاوی بکەنەوە، بێ گوێدان بەوەی کە دەسەڵات لە دەستی کام پارتی سیاسی دا یە. بەڵام میدیایش دەبێ لە چوارچێوەی ئەو سنوورانە دا کار بکەن کە بۆ ئازادی رادەربڕین دیاری کراون. میدیا دەورێکی گەورە و کاریگەرییان هەیە. ئێمە ئێژین میدیا شتەکان دەخەنە بەر باس و کاتێک شتێکی هەڵە ڕوو دەدات وەکوو چاودێر کار دەکەن. بەم شێوە، ئەوان لەسەر بینەر/خوێنەر/بیسەری ئاسایی و سیاسەتمەداران کاریگەر دەبن.

ڕێكخراوەکانی بەرژەوەندی تایبەت
لە سەرەوە باسی ئازادی رێکخستن لە نەرویژمان کرد. هەروا کە وتمان ئازادی ڕێکخستن یانێ ئەوەی کە دانیشتوانی ئەم وڵاتە ئازادن ڕێکخراویی بەرژەوەندی تایبەت دامەزرێنن یان ببنە ئەندامی ئەم جۆرە ڕێکخراوانە.

ئەمانەی خوارەوە چەند نموونە لەم ڕێکخروانەن:

  • • ڕێکخراوەکان تایبەتی کەسانێک کە کەمئەندامی و نەخۆشی جۆراوجۆریان هەیە
  • • ڕێکخراوەکانی مافەکانی ژنان
  • • ڕێکخراوەکانی مافەکانی منداڵان
  • • ڕێکخراوەکانی پاراستنی ژینگە و سروشت
  • • ڕێخراوەکانی خەبات بۆ پرسیا جیاوازەکان لە شارەوانیەکان دا

ئەم ڕێکخراوانەش دەتوانن هەر وەکوو میدیا کاریگەریی زۆریان هەبێت. ئەوان هەم لەسەر بینەر/خوێنەر/بیسەری ئاسایی و هەم لەسەر سیاسەتمەداران کاریگەر دەبن

ڕاستیەکان

مافی دەنگدان

  • تەمەنی دەنگدان لە نەرویژ 18 ساڵە.
  • بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنی گشتی، پێویستە تۆ هاووڵاتیی نەرویژ بیت.
  • بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ناوچە یان ئەنجومەنی شار، پێویستە بۆ ماوەی لانیکەم سێ ساڵ بەرلە هەڵبژاردن لە نەرویژ ژیابێتی.