پاشایەتی نەرویژ

نەرویج وڵاتێکی شانیشینە. سەرکردەی وڵات لە وڵاتی شانشین پادشا یان شاژنە. لە نەرویج پادشا دەسەڵاتێکی سیاسی کەمی هەیە، بەڵام ئەو دەسەڵاتێکی فەرمی هەیە لە کاتی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری دەوڵەت، وە ئەو واژو (ئیمزا) لەسەر هەموو بڕیارە فەرمییەکانی حکومەت، و یاساکانی سزادان کە لەلایەن پەرلەمان بڕیاری لەسەر دراوە دەکات.
پادشای نەرویج ناوی هارالدی پێنجەمە (Harald 5). پادشا لەگەڵ شاژنە سۆنیا (Sonja) هاوسەرگیری کردووە. ئەوان دوو منداڵیان هەیە – شازادە مارتا لویسە (Märtha Louise) (لەدایکبووی ١٩٧١)، وە شازادەی جێنشین هۆکۆن ماگنوس (Haakon Magnus) (لەدایکبوی ١٩٧٣). شازادەی جێنشین هۆکۆن ماگنوس نازناوی پاشایەتی لە دوای باوکی وەردەگرێت. لەدوای ئەویش کچەکەی شازادە ئینگری ئەلێکساندرا (لە دایکبوی ٢٠٠٤) میراتگرەوەی تاجی پاشایەتییە لە نەرویج.