دیمکراتی و کۆمه‌ڵگای ئاسووده

بەشداریکردنی نەرویژ لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان

نەرویج لە زۆرێک لەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییاندا ئەندامە کە کاریگەرییان لەسەر سیاسەتەکانی نەرویج هەیە، لەوانە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتۆ وە ڕێکخراوی هاریکاری ئابوریی ئەوروپا (EØS og NATO, FN)

نەتەوە یەکگرتووەکان FN

ئاڵای نەتەوە یەکگرتووەکان FN

FN ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە کە لە ٢٤ ئۆکتۆبەری ١٩٤٥ دامەزراوە. FN بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کار دەکات، سەکۆیەکە بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ لە نێوان وڵاتە جیاجیاکانی جیهان. ئەمڕۆ ١٩٣ وڵات ئەندامن لە FN دا.

هەروەها FN کاردەکات لەگەڵ مافە نێودەوڵەتییەکان، گەشەسەندنی ئابوری وە مافەکانی مرۆڤ. FN ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ دابینکردنی ئاشتی لە جیهاندا. وڵاتانی ئەندام لەڕێی کۆمەکی ئابورییەوە بوودجەی FN (ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان) دابین دەکەن. FN هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی ڕاسەقینەی نییە. بۆیە وڵاتانی ئەندام پابەندبوونی یاساییان نییە بەرامبەر ئەو بڕیارانەی لە FN ـوە دەردەچێت.

ناتۆ

وڵاتانی ناتۆ (سەرچاوە: Wikimedia Commons )ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ –Nato ) هاوپەیمانییەکی بەرگرییە کە 28 وڵات لە ئەروپا و ئەمریکای باکوور تیایدا ئەندامن. ناتۆ لە ساڵی ١٩٤٩دا دامەزراوە.
وڵاتانی ئەندام پەیمانیان بە یەکتری داوە کە پێکەوە بەرگری لە یەکتری بکەن، ئەمە لە حاڵەتێکدا ئەگەر هاتوو یەکێک یان چەند وڵاتێکی ئەندام لەلایەن وڵاتێک یان چەند وڵاتێکی ترەوە داگیرکرا.

هەرێمی هاوکاری ئابوری ئەورووپا (EØS)

نەرویج ئەندام نییە لە EU، بەڵام لە هەمان کاتدا ئێمە پابەندین بە ڕێکەوتنێکی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپادا. ئەم ڕێکەوتنە پێی دەگوترێت EØS (هەرێمی هاوکاری ئابوری ئەوروپا). پەیماننامەی EØS بازرگانی و پەیوەندییە ئابورییەکانی تری نێوان وڵاتانی وڵاتانی EØS ڕێک دەخات. ئێمە پابەندی یاساکانی EU دەبین لە لەبواری ئازادی گۆڕینەوەی کەلوپەل، خزمەتگوزاری، هێزی کار و سەرمایەدا.

EU- og EØS-området (Kilde: Wikicommons)ئەو وڵاتانەی کە بە شین ڕەنگ کراون ، ئەندامن لە EU.
نەرویج، ئایسلاند وە لیختنشتاین (بە سەوزی ڕەنگکراون) لەگەڵ هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەندامی ڕێکەوتنامەی هەرێمی هاوکاری ئابوری ئەوروپادان.

ڕێکەوتننامەی شینگن

ڕێکەوتننامەی شینگن ڕێکەوتننامەیەکە کە کۆنترۆڵی سنوورەکانی نێوان وڵاتانی بەشداربوو لەم ڕێکەوتننامەیە ناهێلێت و دەگۆڕەتەوە بە کۆنترۆڵی سنوورەکانی دەرەوەی وڵاتەکان.
ئەمەش بە واتای ئەوەیە مرۆڤ سەیری وڵاتانی شینگن دەکات وەکو هەرێمێکی گەورە، وە بۆ ئەوەی مرۆڤ بێتە ناو هەرێمەکەوە دەبێت پاسەپۆرت یان ڤیزای باوەڕپێکراو لە دەروازە سنوورییەکانی دەرەوە پێشان بدات. ڕێکەوتننامەکە لە ساڵی ١٩٨٥دا لە شینگن لە لوکسمبۆرگ واژوو کراوە. ئەمڕۆ ٢٧ وڵات لە ناو ڕێکەوتننامەکەدان.

Land som har signert Schengenavtalen: هەرێمی شینگن (سەرچاوە: (Wikimedia Commons