حکوومەتی ئاسوودەژیان
کۆمەڵگەی خۆشگوزەران کۆمەڵگەیەکە کە تیایدا لایەنە گرنگەگەکانی ژیانی خەڵك وەک ئاستی بژێوی، خوێندن وە تەندروستی لە ڕێگای هاوکارییە گشتیەکانی دەوڵەتەوە دابین دەکرێت. لە کۆمەڵگەی خۆشگوزەراندا سامانە گشتییەکان بە شێوەیەک دابەش دەکرێت کە هەموو دانیشتوان سوود لە دەستکەوتە بنەرەتییەکانی وەکو خانوو، خواردن، هاوکاری تەندروستی و چوونە قوتابخانە ببینن.
بە کۆمەڵگەی خۆشگوزەرانی نەرویج دەڵێن دەوڵەتی خۆشگوزەران لەبەر ئەوی دەزگا فەرمییەکان، دەوڵەت و شارەوانی بەرپرسی سەرەکین لە خۆشگوزەرانییەکە.
بودجەی کۆمەڵگەی خۆشگوزەرانی بەشێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگای ئەو باج و میرانەیە دابین دەکرێت کە خەڵک دەیدات.
هەروەها حکومەت داهاتی هەناردەکردنی کەلوپەل بۆ نموونە نەوت و گاز بەکاردەهێنێت بۆ دابینکردنی بودجەی دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانی.
هەرچەندە دەزگا فەرمییەکان بەرپرسی سەرەکین لە دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانی، لەهەمان کاتدا ڕێکخراوە خۆبەخشەکان وە تاکەکانی کۆمەڵیش ڕۆڵی گرنگیان هەیە.