پرسیار و ڕاهێنان
-
ماریا هانسێن وەکوو مامۆستا کار دەکاتنموونه ، وێنه
-
حکوومەتی ئاسوودەژیانی نەرویژ ناسراوە بەوەی کە برپرسیارەتیەکی زۆری لە ئەستۆیە. حکوومەتی فیدراڵ، ناوچەکان و شارەوانیەکان بەشێکی زۆر لە بوودجەی پێویست بۆ یارانە کۆمەڵایەتیەکان دابین دەکەن و چاودێریی پابەندبوون بە یاسا و ڕێساکانی ئەم سیستمە دەکەن. ئامانجی ئەم حکوومەتە ئەوەیە کە بە شێوەیەکی یەکسان لەگەڵ هەموو دانیشتوان مامەڵە بکرێت و یارانە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەکی یەکسان و دادوەرانە دابەش بکرێن.
لە زۆرێک لە کۆمەڵگەکان دا، خێزان بەرپرسیاری یەکەمە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی ئەندامانی خۆی. لە نەرویژ، بە هەمان شێوە ئاساییە کە مرۆڤ یارمەتیی ئەندامانی خێزان و هاوڕێیانی خۆی بدات، بەڵام حکوومەتی بەشێکی زۆر لەم بەرپرسیارەتیەی گرتووەتە ئەستۆ.
حکوومەتی ئاسوودەژیان چەندین یارانەی کۆمەڵایەتی بۆ هاووڵاتیانی خۆی دەستەبەر دەکات. بەڵام نابێ ئەوەش لە بیر بکەین کە لە حکوومەتی ئاسوودژەیان دا دانیشتوانیش ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆیان هەیە. مەرجێکی گرنگ بۆ سەرکەوتووبوونی حکوومەتی ئاسوودەژیان هەبوونی متمانەیە. متمانە یانێ ئەوەی کە ئێمە بتوانین پشت بە کەسێک ببەستین. ئێمە دەتوانین متمانەمان هەبێت بەوەی کە سیستمی حکوومەتی ئاسوودەژیان دەتوانێ لە کاتی پێویست یارمەتیمان بدات. حکوومەت فیدراڵ و شارەوانیەکانیش بە نۆبەی خۆیان دەبێ متمانەیان هەبێت بەوەی کە هاووڵاتیان زانیاریی ڕاست دەدەن بە ئەوان و کەڵکی خراپ وەرناگرن لە یارانە کۆمەڵایەتیەکان.
ئامانجی حکوومەتی ئاسوودەژیان ئەوەیە کە ئاسایشی هەمووان گەرەنتی بکات و بە شێوەیەکی دادوەرانە یارانە کۆمەڵایەتیەکان دابەش بکات.
حکوومەتی ئاسوودەژیان لەسەر متمانە بنیات نراوە!
ئەرکە سەرەکیەکانی حکوومەتی ئاسوودەژیان ئەمانەن:
باسی ئەوە بکە کە بارودۆخی ماریا چۆن وابەستەیە بە ئەو وڵاتەی کە تێدا دەژییەت.
لە وڵاتی تۆ دا ڕەنگە بارودۆخی بە چ شێوەیەک بێت؟
باسی ئەوە بکە کە باری ئابووری، ژیان و تواناکانی ئەم خێزانە و هەریەک لە ئەندامانی چۆن وابەستەیە بە ئەو وڵاتەی کە تێدا دەژین. بارودۆخی ژیانی ئەم خێزانە لە وڵاتی تۆ دا رەنگە چۆن بێت؟