دیمکراتی و کۆمه‌ڵگای ئاسووده

یارانە کۆمەڵایەتیەکان

ژنێکی بەساڵاچوو یارمەتی پزیشکی وەردەگرێت کەسێک لەسەر کورسی خاوەنپێداویستیی تایبەت Eldre par قوتابییان لە کتێبخانە باخچەی منداڵان Nyfødt barn på vekt
ئەم وێنانە هەندێك لە دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەی نەرویجی پیشان دەددەن.

دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانی لە نەرویج بۆ هەمووانە. ئەمەش بەمانای ئەوەیە کە هەموو کەس مافی هەیە سوودیان لێ ببنێت.

هەرچەندە هەمووان مافیان هەیە سوود لە دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانی ببینن، بەڵام مەبەستەکە ئەوە نییە کە هەموو خەڵکان سوود لە هەموو دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانی ببینن.

زۆربەمان بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ لە ژیانماندا سوود لە هەندێک لە دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانی دەبینین. هەندێک لە دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانی بۆ نموونە خوێندن و خانەنشینی کە تەواوی بودجەکەی لەلایەن حکومەتی خۆشگوزەراندا دابین دەکرێت. ئەمڕۆ هەموو منداڵێک لەنەرویج ئەرک و مافی دە ساڵ خوێندنی بنەڕەتی هەیە، وە زۆربەیان خوێندنی ئامادەییش تەواو دەکەن. هەروەها گەلێک لە ئێمەش خۆشبەختانە بواری ئەوەمان هەیە کە تەمەنمان ئەوەندە درێژ بێت کە ببین بە خانەنشینی تەمەن.

لە وانەیە لە ژیانماندا یەک یان چەند جارێک سوود لە هەندێک لە دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانیدا ببینین. لە نەرویج چارەسەر وەرگرتن و خەوتن لە نەخۆشخانە بە خۆڕاییە، لەهەمان کاتدا کە سەردانی دکتۆر دەکەین بەشە پارەی خۆیی (egenandel) دەدەین.

مەبەست لە هەندێک لە دەستکەوتەکانی تری خۆشگوزەرانی ئەوەیە کە لە کاتە سەختەکانی ژیاندا هاوکاریمان بکات.، بۆ نموونە لە کاتی بێکاری یان مۆڵەتی نەخۆشکەوتن لە کاردا. مەبەست لەو یارمەتییە داراییانەی کە لەم دۆخانەدا دەتوانین وەری بگرین ئەوەیە کە وەک یارمەتییەکی کاتی بێت تا باری ژیانمان سووکتر دەبێتەوە.

ڕاستیەکان

خزمەتگوزاریە جۆرەوجۆرەکان

بە ئەو خزمەتە جیاوازانە کە دابین دەکرێن بۆ هاووڵاتیانی حکوومەتی ئاسوودەژیان دەڵێن “یارانە کۆمەڵایەتیەکان”

  • هەندێ لە یارانە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ماوەی چەندین ساڵ وەردەگیرێن.
  • هەندێ لە یارانە کۆمەڵایەتیەکان تەنیا جاروبار وەردەگیرێن.
  • هەندێ لە یارانە کۆمەڵایەتیەکان زۆر بەدەگمەن وەردەگیرێن، ڕەنگە هەر وەرنەگیرێن.