دیمکراتی و کۆمه‌ڵگای ئاسووده

خزمەتی کار و ئاسوودەژیانی نەرویژ (NAV)

لە هەموو شارەوانییەکانی نەرویج فەرمانگەی ناڤ هەیە. ئەگەر پێویستیمان بە ئامادەکردن و شیاندن هەبوو بۆ ئەوەی دەست بەکار بکەین، یان ئەگەر پێویستیمان بە یارمەتی دارایی بوو لە کاتی نەخۆشیدا یان کاتە سەختەکانی تر ژیاندا دەتوانین یارمەتی لە ناڤ وەربگرین.
هەروەها ناڤ بەرپرسە لە هەموو سیستمی دەستەبەرییە کۆمەڵایەتییەکان لە نەرویج. هەروەها ناڤ بەرپرسیشە لە پێشکەشکردنی هاوکاریی سۆسیال. هەرچەندە ئامانجی ناڤ ئەوەیە کە خاڵکانی زۆرتر کاربکەن بکەن، بەلام ناڤ بەرپرس نییە لە وەی کە ئێمە کارمان دەست بکەوێت یان کارمان هەبێت.

ڕاستیەکان

ئامانجە سەرەکیەکانی خزمەتی کار و ئاسوودەژیانی نەرویژ ئەمانەی خوارەوەن:

    • یارمەتیدانی خەڵک بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆرتر لە بازاڕی کار و چالاکیی بەسوود دا بەشداری بکەن و ژمارەیەکی کەمتر لە خەڵک یارانە وەربگرن.
    • یارمەتیدان بۆ دروستکردنی بازاڕکارێکێ کارا و سەرکەوتوو
    • دابینکردنی خزمەتی تایبەت بەپێی لێهاتووییەکان و پێداویستیەکانی بەکارهێنەران

NAV