دیمکراتی و کۆمه‌ڵگای ئاسووده

ئامادەبوون بۆ پارەدان

بۆچی زۆربەی دانیشتوانی نەرویج ئامادەن کە بەشداربن لە دابینکردنی بودجەی کۆمەڵگەی خۆشگوزەراندا؟ زیاتر لە ڕوونکردنەوەیەک هەیە بۆ ئەمە. لە نێو ئەمانەش:

  • کەس نازانێت کە کەی نەخۆش دەکەوێت و پێوستی بە هاوکاری کەرتی تەندروستی گشی دەبێت. دەوڵەتی خۆشگوزەران وەک دڵنیاییەک (تەئمین) لێی دەڕواندرێت، و ئەوە دڵناییەکە بۆ خەڵک کە بزانن لە کاتی پێوسیتدا هاوکاری دەکرێن.
  • کات لەداوای کات یاسا و بڕیاڕی نوێ هاتوون، ئەم یاسا و بڕیاڕانەش دەستکەوت و مافیان بۆ دانیشتووان دابین کردووە، وە ئەمەش گرنگە بۆیان کە بیپارێزن.

ڕاستیەکان

ئەم شێوازی ئاسوودەژیانە کە لە نەرویژ هەیە خەرجی زۆرە و پێویستی بە هاریکاری و ئامادەیی خەڵک هەیە بۆ ئەوەی لە چەندین ڕێگەوە، لەوانە باج و ساو، یارمەتیی دارایی بدەن بە حکوومەت.