دیمکراتی و کۆمه‌ڵگای ئاسووده

ئابووری

ئابووری
هەر کارمەندێک کە داهاتەکەی بگاتە زیاتر لە بڕی (کەمترین ڕێژەی داشکاندنی باج minstefradraget) لە ساڵێکدا دەبێت باج بدات. بەشی زۆری پارەی باجەکەش دەچێت بۆ ئەو شارەوانییەی کە کارمەندەکە لێی نیشتەجێیە. وە هەندێک دەچێت بۆ هەریەک لە پارێزگاکە و دەوڵەت. هەروەها خانەنشینی تەمەن و ئەوانەی پارەی بیمەی بێکاری و پارەی دەستەبەری (trygder) وەردەگرن باج دەدەن. کۆمپانیاکان باج بە دەوڵەت دەدەن.

هەروەها ئێمە لە کاتی کڕینی کەلوپەل و زۆربەی خزمەتگوزارییەکان پارەیکی تریش دەدەین بە حکومەت کە پێی دەڵین ڕسوومات (avgift). ئەم ڕسووماتەش پێی دەڵێن مومس یان merverdiavgift. بڕی ئاسایی ڕێژەی ڕسوومات ٢٥٪ ـە، بەڵام لەسەر بەرهەمەکانی خواردن ١٥٪ ـە. ئەمەش مانای ئەوەیە کە بەشێک لەو پارەیەی تۆ دەیدەیت بە شتێک، باجە و بۆ حکومەت دەچێت. مومسیش (moms) سەرچاوەیەکی گرینگی داهاتە بۆ دەوڵەت. زیاتر لە ٪٢٠ کۆی گشتی داهاتی باجی حکومەت بریتییە لە مومس (moms).

مەرجێکی بنەڕەتی بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی خۆشگوزەرانی نەرویج بتوانێت کارا بێت ئەوەیە کە زۆرترین کەس لە دانیشتووان کار بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی پاڵپشتیکردنی سیستەمەکە لە ڕێگای باجدان. دەبێت داهاتی دەوڵەت لە خەرجییەکانی زۆرتر بێت.

دەوڵەت بەرپرسە لە بەشێک لە دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەی نەرویجیدا، بۆ نموونە بەڕێوەبردن و مەسرەفی نەخۆشخانەکان. بەڵام زۆرترین بەش لە بەرپرسیاریەتی دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانی لە ئەستۆی شارەوانییەکاندایە.

داهاتی دەوڵەت

داهاتی شارەوانییەکان

ڕاستیەکان

باج و ڕسوومات

  • سەرچاوەی سەرەکیی بوودجەی حکوومەتی ئاسوودەژیانی نەرویژ باج و ساوە.
  • داهاتی باج و ساو پێویستن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پارەی پێویست‌مان هەیە بۆ یارانە کۆمەڵایەتیەکان و بەڕێوەبردنی حکوومەتی ئاسوودەژیان.