دیمکراتی و کۆمه‌ڵگای ئاسووده

مافەکان و ئەرکەکانی حکوومەتی ئاسوودەژیان

کۆمەڵگەی خۆشگوزەرانی لەسەر ئەوە وەستاوە کە هەموو ئەو کەسانەی لە توانایاندایە بەشداربن لە دابینکردنی هاوکاری دارایی. ئەو پارەیەی کە ئێمە وەک باج دەیدەین بۆ کارە هاوبەشەکانی کۆمەڵگە دەچێت.لە ماوەی ژیانماندا سوودێکی زۆر لە چەندین لە دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانی دەبینین. هەموو کەس لە ژیاندا جارێک یان زیاتر دەکەوێتە دۆخێکەوە کە پێوستی بە یارمەتی کۆمەڵگەی خۆشگوزەرانی دەبێت. مرۆڤ لەوانەیە تووشی ڕووداو یان نەخۆشییەکی ترسناک بێت، مرۆڤ لە ژیانیدا لەوانەیە بێکار بێت یان بکەوێتە ناو قەیرانی تر. لەم کاتانەدا شتێکی باشە مرۆڤ بزانێت کە هاوکاری دەکرێت.

کاتێک مرۆڤ تەندروستە و کاردەکات، لەڕیگەی کارکردن و باجدان هاوکاری و پشتگیری پێشکەشدەکات. بەم شێوەیە مرۆڤ ئەوی کە پێشتر وەریگرتووە، یان لەوانەیە لەدووا ڕۆژ پێوستی پێ هەبێت دەیگێڕێتەوە. بۆیە زۆربەی کەس واهەست دەکەن کە ئەمە سیستمێکی باشە. لە کۆمەڵگەی خۆشگوزەرانیدا دانیشتووان ماف و ئەرکی ئابورییان هەیە.

  • نموونەی ماف وەکو پارەی مۆڵەتی نەخۆشی، بیمەی بێکاری، هاوکاری پڕۆگرامی ئامادەکاری، بیمەی منداڵ و خانەنشینی تەمەن.
  • نموونەی ئەرک وەکو باجدان، خراپ بەکارنەهێنانی بڕیاری هاوکارییە داراییەکان و زانیاری ڕاست و دروست لەسەر باری ژیانی خۆت بدەیتە دەزگا فەرمییەکان.

ڕاستیەکان

ئازادییەکان و بەرپرسیارەتیەکان

  • هەر کەسێک کە لە چوارچێوەی حکوومەتی ئاسوودەژیانی نەرویژ دا دەژییەت کۆمەڵێک ئازاد و بەرپرسیارەتی، مافە و ئەرکی هەیە.
  • ئێمە ئازادین کە شێوازی ژیانی خۆمان هەڵبژێرین. هاوکات، ئێمە بەرپرسیارین کە پابەند بین بە یاسا و ڕێساکان، بۆ ئەوەی سیستمی وڵات بەو شێوەی کە دەمانەوێت بەڕێوە بچێت.