دیمکراتی و کۆمه‌ڵگای ئاسووده

گەشەکردنی مێژوویی

لە چینی هەژاران بۆ کۆمەڵگەی خۆشگوزەران

تابلۆی Suppeservering for vanføre، ١٩٠٥، (مۆزەخانەی ئۆسلۆ، وێنەگر: Anders Beer Wilse)

ئەو کۆمەڵگە خۆشگوزەرانەی کە ئەمڕۆ دەیبینین لە نەرویج، لە لایەنی مێژوییەوە تەمەنێکی کەمی هەیە. سیستمی خۆشگوزەرانی نەرویجی ئەمڕۆ بۆ هەموو دانیشتووانە. پێش سەد ساڵ لەمەوبەر بەم شێوەیە نەبوو. سیستمێک هەبوو دەتوانین پێی بڵین دەوڵەوتی هاوکاری سۆسیال (sosialhjelpsstaten). تەنها ئەوانەی بێتواناترین و هەژارترین بوون دەیانتوانی یارمەتی لە دەزگا فەرمییەکان وەربگرن، و لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازییەکی زۆر هەبوو لەو یارمەتییانە کە پێشکەش دەکران.

زۆربەی دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانی بەرە بەرە دابین کراون. هەندێک لە دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانی پێش جەنگی جیهانی دووەم (١٩٤٠-١٩٤٥) دابینکراون، بەڵام زۆربەی دەستکەوتەکان بە هەوڵ و تێکۆشانی خەڵک لە کاتەکانی دواتر یاسایان بۆ دەرچووە.

بەڵام یەک لە دەستکەوتەکانی خۆشگوزەرانی مێژوێکی کۆنی هەیە لە نەرویج: خوێندنی بەخۆڕایی بۆ منداڵ کە لە ساڵی ١٧٣٩ ـوە دابین کراوە.

زۆرێک لەم دەستکەوتانە بە هەوڵ و تێکۆشانی کارمەندان و کرێکاران دابینکراون. لەم ٦٠-٧٠ ساڵەی دوواییدا تاڕادەیەک کۆدەنگییەکی سیاسی فراوان هەبوو لەسەر ئەوەی کە دەبێت دەوڵەت بەرپرسیار بێت لە دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی بۆ دانیشتووان.

سستەری کارمەندی خێرخوازی لەلای نەخۆشێک، ١٩٠٨ Arbeidsstue for barn, ca 1920 سوپەر چێشتخانەی ڕێکخراوی خێرخوازی  Frelsesarmeens، ١٠٢٠ ڕیزبوون لەبەردەم چێشتخانەی دام لە کریستیانیا. ١٩٠٣ خانەی کارکردن بۆ منداڵان، ١٩٢٠

ڕاستیەکان

گەشەکردنی مێژوویی

  • 1909:یاسای بیمەی تەندروستی پەسەند کرا
  • 1915: یاسای کاتژمێری کارکردن پەسەند کرا (ئەوپەڕی 10 کاتژمێر لە ڕۆژ دا و 54 کاتژمێر لە هەفتە دا)
  • 1935: یاسای یارانەی بێکاری پەسەند کرا
  • 1937: یاسای پاراستنی کرێکار پەسەند کرا (لەگەڵ وەرگرتنی 9 ڕۆژ پشوو بە مووچەوە لە هەر ساڵ دا)
  • 1946:یارانەی منداڵ دانرا
  • 1956:یارانەی نەخۆشی بۆ هەمووان دانرا
  • 1957:یارانەی برینداربوون بە هۆی کار و مووچەی خانەنشینی دانران