خێزانەکان
ساڵانە نزیکەی ٠٠٠ ٦٠ (شەست هەزار) منداڵ لە نەرویج لە دایک دەبن. ژنان لە نەرویج بە تێکڕایی نزیکەی ١،٥ منداڵیان دەبێت. ژنان لە نەرویج بە تێکڕایی نزیکەی ١،٥ منداڵیان دەبێت. لە چوار منداڵ، سیانیان لەگەڵ دایک و باوکیان دەژین، ئەو یەک لە چوارەی تر لەگەڵ دایک یان باوکی تەنیا یان لەگەڵ دایک یان باوکێکدا دەژین کە هاوژین یان هاوسەری تازەیان هەیە.
لە چوار جووت کە پێکەوە دەژین سیانیان هاوسەرگیرییان کردووە، لە کاتێکدا یەک لە چواریان تەنها هاوژینن و هاوسەرگیرییان نەکردووە. تێکڕای ناوەندی تەمەنی هاوسەرگیری کردن بۆ یەکەم جار لە نەرویج هەم بۆ ژنان و هەم بۆ پیاوان لە تەمەنی سەروو ٣٠ ساڵیدایە. زۆرهەن کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک پێکەوە دەژین و هاوژینن، پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەن. ساڵانە نزیکەی ١٠٠٠٠ (دە هەزار) جووت (ژن و پیاو یان هاوڕەگەز) لە یەکتر جیا دەبنەوە. ئەوە نزیکەی نیوەی ئەوانەیە کە لە ساڵێکدا هاوسەرگیری دەکەن..دەوروبەری ٤٠ لە سەدی دانیشتووانی نەرویج لە ئێستادا بە تەنیا دەژین.