منداڵان و ژیانی خێزان

گەورەکردنی منداڵ

منداڵ و دایک و باوک

منداڵ زۆر پەیوەستە بە دایک و باوکەوە و دایک و باوکانیش بەرپرسیاری سەرەکین لە منداڵەکانیان و لە پەروەردەکردنیان. پێشتر ئاسایی بوو منداڵ وەک “گەورەساڵی بچوک” لێێ بڕوانرێت، و زۆرجار دەبوو کار بکەن بۆئەوەی داهاتێک بۆ خێزانەکانیان پەیدا بکەن. لە ڕابردوودا ئاسایی بوو کە لە خێزانی گەورەدا و لەگەڵ کەسوکاریشدا بژین، بەڵام لە ئەمڕۆدا زۆرینەی منداڵان لە خێزانی بچوک (دایک و باوک و خوشک و برا)ـدا گەورە بن. زۆربەی منداڵان دەچنە باخچەی منداڵان، وە هەموو منداڵان لە تەمەنی ٦ ساڵیەوە دەچنە قوتابخانە.

ڕوانین بۆ پەروەردەکردنی منداڵ گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە. لەئەمڕۆدا منداڵی تەمەنێکە بۆ یاریکردن و فێربوونە، هەربۆیە هەمان داواکارییەکانی ڕابردوو لە منداڵی ئێستا ناکرێت. دایک و باوک خوازیارن کاتێکی زۆر لەگەڵ منداڵەکانیاندا بەسەر بەرن، هەروەها خوازیارن کە زۆر ئاگادار ژیانی منداڵەکەیان بن تەنانەت لەو کاتانەشدا کە لەگەڵیاندا نین. لەبەرئەوە گرنگی زۆر بە هاوکاریکردنێکی باش لەگەڵ باخچەی منداڵان و قوتابخانەدا دەدەن. هاوکات زۆرینەی دایک و باوکان لایان گرنگە کە هاوڕێیانی منداڵەکانیان و دایک و باوکیان بناسن.

بەهۆی ئەوەی کە منداڵ لە دەرەوەی ماڵەوە زۆر شت فێر دەبێت و ئەزموونیان دەکات، ئەوا کۆمەڵگە و ژینگەش کاریگەری زۆریان لەسەریان دەبێت. هیچ دایک و باوکێک کۆنترۆڵی تەواویان بە سەر چۆنیەتی گەشەکردنی منداڵەکانیاندا نییە و هیچ منداڵێک بەتەواوەتی نابێتەوە کۆپییەکی دایک و باوکی. بەڵام، لەگەڵ ئەوەش دایک و باوک خوازیارن ببنە نموونەیەکی باش و ڕێنمایی بە منداڵەکانیان دەدەن کە چۆن لە بارودۆخی جیاوازدا ڕەفتار و هەڵسوکەوت بکەن.

زۆرێک لە دایک و باوکان پێیان وایە کە ڕەنگە جاروبار پەروەردەکردنی منداڵ سەخت و دژوار بێت. لە دۆخی وادا دایک و باوکەکان دەتوانن بۆ نموونە ڕێنمایی لە کەسانێک وەربگرن کە لەو بوارەدا زانیارییان هەیە، وە دەتوانن سەبارەت بەو بابەتە کتێب بخوێننەوە یان لە ئینتەرنێتدا زانیاری بدۆزنەوە.