منداڵان و ژیانی خێزان

خانوو

خانوو لە بێرگن

زیاتر لە دوو ملیۆن خانوو وشوێنی نیشتەجێبوون لە نەرویج هەن. زیاتر لە نیوەیان خانووی سەربەخۆن. لە شاری گەورەی وەک ئۆسلۆ، ٧٠ لە سەدی شوێنی نیشتەجێبوونەکان لە بینای گەورە و ئەپارتمان پێکهاتوون. لە شار و شارەوانییە بچووکەکاندا بۆی هەیە کە ٩٠ لە سەدی شوێنی نیشتەجێبوونەکان خانووی سەربەخۆ بن. نزیکەی یەک لە چواری دانیشتووان لە خانووی کرێدا دەژین، و باقیەکەی تری خاوەنی خانووی خۆیانن.

نەرویج دوو جۆر خاوەنداریەتی خانوو هەیە: جۆرێکیان پێی دەوترێت “selveier” واتە “خود خاوەندارێتی” یان موڵکی خۆت و جۆرەکەی تریان پێی دەوترێت “borettslag” واتە خاوەندارێتی خانوو لە ڕێگەی پشکی کۆمپانیایەکەوە دەبێت کە سەرپەرشتی دەکات.

تەقریبەن هەموو خانوویەک لە نەرویج گەرماو و تەوالێت و چێشتخانەی خۆی هەیە.

نموونەی ئەپارتمان لە باکووری نەرویج خانوو لە گەیرانگەر خانووی سەربەخۆ خانوو لە لوفوتن

ڕاستیەکان

ئایا تۆ دەتزانی…

  • خانووەکان زۆرتر بە کارەبا گەرم دەکرێن. زۆرتر لە سەدا 90ی خانووەکان بە کارەبا گەرم دەبن. هەندێک هەروەها دار یان نەوت بە کار دەهێنن.
  • نزیکەی سێ‌یەکی داهاتی خێزانێکی نەرویژی سەرفی خەرجیەکانی ماڵەوە دەکرێت، بەڵام خێزانێکی مامناوەند تەنیا سەدا یازدەی داهاتی سەرفی خۆراک دەکات.
  • تەنیا نزیکەی سەدا 30ی خەڵکانێک کە لە شارە گەورەکان دەژین ئۆتۆمبیلیان هەیە. لە ئاستی وڵات دا، نزیکەی سەدا 70ی خێزانەکان ئۆتۆمبیلێک‌یان هەیە، لە حاڵێک دا سەدا 95 تەلەفزیۆن و سەدا 75 قاپشۆریان هەیە.
  • خەڵک لە نەرویژ چۆن دەژین؟ ستانداردەکانی خانووبەرە کامانەن و چ جۆرێک لە خانوو زۆرتر باوە؟