منداڵان و ژیانی خێزان

مافی بڕیاردان لەسە ژیانی خۆت

بەپێی یاسا بەکارهێنانی توندوتیژی لە نەرویج هەموو توندوتیژەک قەدەغەیە، لە نێوئەمانەشدا لە نێو خێزان، لە نێوان کوڕ و کچانی خۆشەیستی یەکتر، لە نێوان هاوژین (Samboer) و ژن و مێردەکانیشدا.

بەکارهێنان و تەمێکردن و سزادانی جەستەیی لە پەروەردەکردنی منداڵدا، خەتەنەکردنی کچان و بەزۆر هاوسەرگیری پێکردن، وەک توندوتیژی هەژمار دەکرێن.

دەتوانیت لەبارەی توندوتیژی لە کەسە نزیکەکانەوە لەم ماڵپەڕەی ئینتەرنێتیەدا بخوێنیتەوە: www.kompetansenorge.no/vold.

ڕاستیەکان

توندوتیژی چییە؟

  • توندوتیژی واتە پەلاماردان بۆ کەسێکی تر.
  • توندوتیژی بریتیە لە هەرجۆرە کردارێک کە ببێتە هۆی زیاندیتن، ئێش‌پێگەیشتن یان ترسانی کەسێکی تر.
  • توندوتیژی دەتوانێ هەم جەستەیی بێت هەم دەروونی.

توندوتیژی لە کەسە نزیکەکانەوە بەمانای ئەوە دێت کە کەسی پەلاماردەر و کەسی قوربانی ئەندامی یەک خێزانن.

مافی مانەوەی جۆراوجۆر هەیە کە لەوانەیە بتوانیت داوای بکەیت ئەگەر دووچاری توندوتیژی جەستەیی یان توندوتیژی دەرونی بوویتەوە. پەیوەندی بە فەرمانگەی (UDI) یان (پۆلیسی ئەو شوێنەی لێی دەژیت) بکە، بۆ ئەوەی بزانیت کە دەتوانیت داوای یەکێک لەم جۆرانە لە مافی مانەوە بکەیت.