ته‌ندروستی

پێشکەوتنی مێژوویی

لە ئەمڕۆدا ستانداردی ژیان لە نەرویج بەرزە. دەرمان دژ بە گەلێک نەخۆشی و دەردی گران هەیە، وە سیستمی کۆمەڵگەی خۆشگوزەرانی سیستمگەلێکی وای داناوە کە هەمووان بتوانن یارمەتیی پزیشکی و دەرمان بەدەست بهێنن. منداڵان دەتوانن کوتان/ڤاکسینەی دژ بە زۆر نەخۆشی وەربگرن.

دۆخەکە لەچاو جاراندا گۆڕاوە، ئەمەش وایکردووە کە تەمەنی ژیانمان درێژتر بێت. ئەوانەی کە لە دەوروبەری ساڵی ١٩٠٠ لەدایک بوون، وا چاوەڕوان دەکرا کە تەنها نزیکەی(٥٥) ساڵێک بژین. کچێکی لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٠ چاوەڕوان دەکرا تا تەمەنی (٧٣٫٥) بژی، لەکاتێکدا بۆ کوڕان وا چاوەڕوان دەکرا کە تا تەمەنی (٧٠) ساڵی بژین. لە ساڵی ٢٠١٧دا ژمارەی چاوەڕوانکراوی ساڵی تەمەن بۆ کچانی تازە لەدایکبوو ٨٤ ساڵ و بۆ کوڕان ٨٠ ساڵە

زیادبوونی تەمەنی ژیان لەم چەند ساڵانەی دواییدا:

ڕاستیەکان

» لەم ١٠٠ ساڵانەی دواییدا تەمەنی ژیان بە هێندەی نەوەیەک زیادی کردووە« (یەنس ستۆلتێنبێرگ، کە لە ڕابردوو سەرەکوەزیران بوو)

Jens Stoltenberg, (fotograf: Bjørn Sigurdsøn, Scanpix/SMK)