ته‌ندروستی

خزمەت و سیستەمە جیاوازەکانی چاودێریی تەندوستی

پزیشکی خێزان

هەموو دانیشتوانی ئەم وڵاتە مافی ئەوەیان هەیە کە پزیشکی خێزانی (ناپسپۆر)یان هەبێ. کاتێ کە کەسێک نەخۆش دەکەوێ، سەرەتا پەیوەندی دەکا بە پزیشکی گشتی. پزیشکی خێزان بەرپرسیارە کە بەرلە یارمەتیدانی کەسانی تر یارمەتیی نەخۆشەکانی خۆی بدا. هەرکات پێویست بێ، پزیشکی خێزان نەخۆشەکەی دەنێرێ بۆ لای پزیشکی پسپۆر.

پزیشکی خێزان بەرپرسیارە کە نهێنیەکانی نەخۆشەکەی بپارێزێ و، هەقی نییە بێ ئیزن‌وەرگرتن لە نەخۆشەکە سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوانیان لەگەڵ کەسێکی تر قسە بکا.

دەرمانفرۆش

دەرمانفرۆش دەرمان دەفرۆشێ و دەتوانێ سەبارەت بە بابەتەکانی تەندروستی و چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرمانە جیاوازەکان ئامۆژگاری بدا بە نەخۆش. زۆربەی دەوا و دەرمانەکان لە دەرمانخانە دەکڕێن. مرۆڤ دەتوانێ هەندێ لە دەرمانەکان، وەکوو ئێشبڕی ئاسایی، لە سووپەڕ مارکێت یان وێسگەی بەنزین بکڕێ. نرخی دەرمانەکان لە هەر دەرمانخانە و فرۆشگەیەک دا جیاوازە.

زۆرێک لە دەرمانەکان تەنیا بە راچێتە دەدرێن. واتە بۆ کڕینی ئەم دەرمانانە پێویستە سەرەتا لەگەڵ پزیشکی خۆت قسە بکەی. پزیشک ڕاچێتەت پێ دەدا کە تێدا جۆری دەرمانەکە و شێوازی بەکارهێنانی نووسراوە.

دەرمانی “راچێتەی شین”

ئەگەر تۆ نەخۆشییەکی درێژخایەنت هەبێ کە پێویستی بە دەرمانکردنی درێژماوە هەبێ (واتە زوو دەرمان نەبێ)، و تۆ بۆ لانیکەم سێ مانگ لە ساڵ پێویستت بە دەرمان یان چارەسەرێکی تایبەتی دیکە هەبێ، دەتوانی شتێک وەربگری کە پێی دەڵێن “ڕاچێتەی شین”. بە “ڕاچێتەی شین” ئیتر تۆ هەموو پارەی دەرمانەکان نادەی. تۆ تەنیا پارەیەکی کەم دەدەی و حکوومەت باقیەکەی دەدا.

بڕەپارەی “راچێتەی شین” دەخرێتە سەر بڕەپارەی چاوپێکەوتن لەگەڵ پزیشک بۆ ئەوەی تۆ کارتی بەخشین وەربگری.

پزیشکی ددان

منداڵان و گەنجان هەتا کاتێ کە دەبن 18 ساڵان ماوەماوە بانگ دەکرێن بۆ پشکنینی ددان. حکوومەت پارەی چاودێریکردن لە ددانەکانی ئەوان دەدا. ئەو گەنجانە کە تەمەنیان لە نێوان 18 و 20 ساڵ دایە دەبێ سەدا 25ی خەرجی دەرمانی ددانەکانیان بدەن، وە حکوومەت سەدا 75ی دیکەی خەرجەکە دەدا. کەسانی گەورەساڵ کە تەمەنیان لە سەرەوەی 20 ساڵە دەبێ هەموو پارەی دەرمانکردنی ددانەکانیان بدەن. کەسانی گەورەساڵ دەبێ خۆیان ددانپزیشکی تایبەت بدۆزنەوە و زۆربەی خەڵک ئاساییانە هەر ساڵ یەک جار ددانەکانیان دەپشکنن.

 

ئەگەر ددانی منداڵێک یان گەنجێک پێویستی بە ڕیزکەری ددان هەبێ، دەبێ باوک و دایکی ئەو پارەکەی بدەن.

Jente med tannregulering

خەواندن لە نەخۆشخانە

خواندن لە نەخۆشخانە بەخۆڕاییە. حکوومەت هەموو خەرجیەکانی دەرمانکردن، مانەوە لە نەخۆشخانە و خۆراک دەدا.

ئەگەر تۆ لە پێشەوە بزانی پێویستت بە خەواندن لە نەخۆشخانە هەیە، دەتوانی خۆت نەخۆشخانەکەت هەڵبژێرێ. ڕەنگە بۆ شێوازە جیاوازەکانی دەرمانکردن لیستی چاوەڕوانی هەبێ، بۆیە چاک وایە لەم ناونیشانە سەیر بکەی و بیپشکنی: http://www.frittsykehusvalg.no/.

ژمارەیەکی زۆر کەم نەخۆشخانەی تایبەتی لە نەرویژ هەن. ئەگەر تۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت هەڵبژێری، پێویستە خۆت هەموو خەرجیەکانی دەرمانکردنت بدەی.

دەرمانکردنی سەرپێیی لە نەخۆشخانە

دەرمانکردنی سەرپێیی یانێ ئەوەی کە نەخۆش لە نەخۆشخانە دەرمان دەکرێ بەڵام نەخوێنرێ (واتە شەو لە نەخۆشخانە نامێنێتەوە). ئەو لە کاتێکی دیاریکراو دەچێ بۆ نەخۆشخانە و دوای دەرمانکردن دیسان دەچێتەوە بۆ ماڵی خۆی. خەرجی دەرمانی سەرپێیی هەر وەکوو خەرجی ڤیزیتی پزیشکی خێزان یان پزیشکی پسپۆرە.

پزیشکی پسپۆر

چەند نموونە لە پزیشکی پسپۆر بریتین لە پزیشکی ژنان، پزیشکی پێست، پزیشکی گوێچکە، لووت و گەروو (قوڕگ) و پزیشکی منداڵان.

بۆ ئەوەی بچی بۆ لای پزیشکی پسپۆر، پێویستە پزیشکی خێزان یان پزیشکی گشتیی دیکە تۆ بنێرێ. ئەگەر ئەو تۆ نەنێرێ، دەبێ پارەیەکی زۆرتر بدەی.

ئەمبولانس

ئەگەر تۆ پێویستت بە ئامبولانس هەبێ، دەتوانی تەلەفۆن بکەی بۆ ژمارەی فریاکەوتن (ئیمرجێنسی). ئەوان تۆ پەیوند دەکەن بە خزمەتی ئامبولانس.

تۆ کێیت؟

(ناو، ژمارە تەلەفۆن، لە کوێوە تەلەفۆن دەکەی)

چی ڕووی داوە؟

(چەند کەس بریندار بوونە، ئایا برینەکان قووڵە، و هتد.)

تۆ لە کوێی؟

(ناونیشانی ڕێک یان شوێن)

بەشی فریاکەوتن

ئەگەر لە دەرەوەی کاتی کارکردنی پزیشکی خێزانی تۆ، ئەندامێکی خێزانەکەت پێویستی بە فریاکەوتنی دەسبەجێ هەبێ، دەتوانی لە بەشی فریاکەوتنی گەڕەک یارمەتی وەربگری.

هەموو شارەکانی نەرویژ خزمەتی فریاکەوتنی پزیشکی‌یان هەیە. بەشی فریاکەوتن لە کاتی ئێوارە، شەو و ڕۆژانی پشووی هەفتە کراوەیە، واتە ئەو کاتانە کە نووڕینگەی پزیشک داخراوە.

کاتێ کە نەخۆش دەچێ بۆ بەشێ فریاکەوتن، دەبێ پارەیەکی دیاریکراو بۆ دەرمان بدا لەگەڵ خەرجیەکانی بانداژ و تێست و هتد.

چاک وایە بزانی نزیکترین بەشی فریاکەوتن لە ناوچەکەی ئێوە لە کوێیە!

ڕاستیەکان

پارەی دیاریکراو

  • حکوومەت بەشێکی زۆر لە کرێی ڤیزیتی پزیشک دەدات. پێویستە نەخۆش پارەیەکی دیاریکراو بدات و حکوومەت باقیەکەی دەدات.
  • جگە لە پارەی دیاریکراو بۆ نەخۆش، پێویستە ئەو هەروەها پارەی بانداژ، دەرزی، دەوا، تێست و هتد بدات.
  • بۆ منداڵان ژێر تەمەنی 16 ساڵ پێویست نییە پارەی دیاریکراو بدەن. هەروەها پشکنینی دووگیانی بەخۆڕاییە.
  • ئەو پارە دیاریکراوە کە دەبێ نەخۆش بیدات بۆ زۆربەی پزیشکەکانی خێزان کەمتر لە 200 کرۆنە (2012).

کارتی پێبەخشین

ئەگەر لە ماوەی یەک ساڵ دا تا ڕەقەمێکی دیاریکراو لە پارە سەرفی پزیشك و دەرمان بکەیت، تۆ مافی ئەوەت هەیە کاتی پێبەخشین وەربگریت. کۆی پارەیەک کە پێویستە لە ماوەی ساڵێک دا سەرفی بکەیت بۆ ئەوەی کارتی پێبەخشین وەربگری لە 2014 واتە ئەمساڵ 2105 کرۆنە. دوای ئەوەی کە تۆ سەرجەم 2105 کرۆن وەکوو پارەی دیاریکراو دەدەیت بە پزیشک، خودبەخود بەڕێوەبەرایەتی ئابووری تەندروستیی نەرویژ (Helseøkonomiforvaltningen(HELFO)) کارتی پێبەخشین دەنێرێت بۆ تۆ. ئینجا تۆ ئەم کارتە نیشان دەدەیت لە کاتی چوون بۆ لای پزیشک یان لە کاتی کڕینی دەرمان بە “ڕاچێتەی شین” (ئەمە جۆرێک راچێتەیە کە تەقریبەن هەموو پارەکەی لەلایەن حکوومەتەوە دەدرێت). بۆ باقی ڕۆژانی ئەو ساڵە، ئیتر پێویست نیە تۆ هێچ پارەیەکی دیاریکراو بۆ پزیشك و دەرمان بدەیت.

دەتوانی لە ماڵپەڕی https://helsenorge.no/ لیستی پزیشکەکانی خیزان ببینی. تۆ دەتوانی لە نێوان ئەو لیستە پزیشکی خێزانی خۆت هەڵبژێری.

پرسیار و ڕاهێنان