ته‌ندروستی

بەساڵاچووان و چاودێریی تەندەروستیی ئەوان

رجەم کەسانی بەساڵاچوو لە نەرویج مووچەی خانەنشینیی تەمەن وەردەگرن. ڕێژەی مووچەی خانەنشینییەکە پەیوەستە بە داهاتی کار کە لە ڕابردوودا بەدەستهێنراوە.

لە نەرویج زۆربەی بەساڵاچووان لە ماڵی خۆیاندا دەژین. هەندێکیان یارمەتی لە شارەوانی وەردەگرن، بۆ نموونە وەکو پەرستاری ماڵەوە (hjemmesykepleie)، یارمەتی لە ماڵەوە، یان پێدانی شوێن لە ناوەندی چاودێریی ڕۆژانەی سەر بە شارەوانی. زۆربەی بەساڵاچووان دەتوانن خۆیان بە تەنها یان بە یارمەتی خێزانەکەیان کارەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.

ئافرەتێکی بەساڵاچوو یارمەتی پزیشکی وەردەگرێت.
هەرکاتێک کەسێک نەتوانێت چیتر خۆی بەڕێوەبەرێت دەتوانێت داوای جێگە لە خانەی نەخۆش و پەککەوتووان بکات. بەڵام، تەنیا نیوەی کەسانی سەروی ٩٠ ساڵ لە خانەی نەخۆش و پەککەوتوان دەژین.

ئەو کەسانەی خزمەتگوزاری ماڵەوە (hjemmetjenester) بەکاردەهێنن، بڕێکی پارەی ئەو خزمەتگوزارییانە خۆیان دەیدەن کە پێی دەوترێت بەشە پارەی خۆت و شارەوانی بەشەکەی تری پارەی خزمەتگوزارییەکە دەدات. بڕی بەشە پارەی خۆیی لە شارەوانییەک بۆ شارەوانییەکی تر جیاوازە.

ئەو کەسانەش کە لە خانەی نەخۆش و پەککەوتوان دەژین بەشە پارەی خۆیی بۆ خزمەتگوزارییەکان واتە شوێنی مانەوە دەدەن. نرخی خانەی نەخۆشان بۆ یەک کەس لە ساڵێکدا ٨٠٠٠٠٠ (هەشت سەدهەزار) کرۆنە. ئەوەی کە هەرکەسێک چەند بڕە بەشە پارەی خۆیی دەدات، وەستاوە لەسەر داهاتی کەسەکە.

کەسی بەساڵاچوو لەسەر کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت پیاوی بەساڵاچوو لە خانەی نەخۆش و پەککەوتووان

کەسانی بەساڵاچوو زۆربەی کات گیروگرفتی تەندروستی تایبەتییان هەیە:

  • کاتێک تەمەنمان گەورە دەبێت و پیر دەبین، لەشمان ماندووتر دەبێت. لەوانەیە جومگە و ماسولکەکانمان لەجاران زیاتر ژان بکەن و بەئازاربن، وە ناتوانین وەک جاران زۆر شت بکەین.
    ئەمەش دیسان لەوانەیە ببێتە هۆی خەمۆکی و گۆشەگیری.
  • نزیکەی ١٠٠٠٠٠ (سەدهەزار) کەسی بەساڵاچوو لە نەرویج بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنن. ئەمەش ڕەنگە بەهۆی ئەوەوە بێت کە بەگشتی تەندروستیان خراپترە لەچاو جاران. بەڵام لەوانەشە بە هۆی تەنیایی و دابڕان و گۆشەگیرییەوە بێت.
  • شتێکی ئاساییە کە توانای بیرکەوتنەوە لەلای بەساڵاچووان لاواز بێت، وە گەلێکیان بیر و هۆشیان لەدەست دەدەن و تووشی خەلفان/زەهایمەر دەبن. ئەوەش حاڵەتێکە کە مێشک تووشی زیانپێکەوتن دەبێت، وە هەریەک لە توانای بیرهاتنەوە، سۆز و هەستەکان و توانای چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی خراپ دەبن.
  • هەندێک کە پیر دەبن ئارەزووی خواردن لە دەست دەدەن. لەوانەیە تووشی بەدخۆراکی بن یان خواردنەکانیان نەگونجاو بن. ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەش، لە ئەنجامدا زووتر تووشی نەخۆشی یان هەوکردن دەبن.

ڕاستیەکان

تەندروستیی گشتی

لە ماەی 100 ساڵی ڕابردوو دا تەندروستی گشتیی لە نەرویژ زۆر باشتر بووە. ئەمە تا ڕادەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ دامەزرانی حکوومەتی ئاسوودەژییان و هەبوونی دەرفەتی زۆرتر و باشتر بۆ ژیانێکی باش و ئاسوودە. خەڵکی نەرویژ ئەمڕۆ زیاتر لە ڕابردوو دەژین.