دامەزران

کار و ئاسوودەژیان

ئەوەی کە زۆرترینمان کاری بە مووچە بکەین، واتە داهاتی باجی زیاتر بۆ دەوڵەت و شارەوانییەکان پەیدا دەکەین. ئەمەش لە زۆر لایەنەوە شتێکی باشە بۆ کۆمەڵگە:

  • پارەیەکی زیاتر بۆ قوتابخانە، کەرتی تەندروستی، ڕێگاوبان… تاد دابین دەبێت.
  • Vi får penger til å gjøre velferdsgodene enda bedre.
  • De offentlige utgiftene blir lavere (dagpenger ved arbeidsledighet, sosialstøtte, trygdeutbetalinger, osv.).

لە کۆتایی ساڵانی شەستەکانەوە نەرویج بۆتە وڵاتێکی خاوەن نەوت. وڵاتێکی خاوەن نەوت وڵاتێکە کە نەوت و پیشەسازیی نەوت سەرچاوەیەکی گرنگە.

وڵاتی نەرویج قازانجێکی زۆری لە هەناردەکردنی نەوت و گاز دەست دەکەوێت. زۆرێک پێیان وایە کەوا ئەو پارانەیە کە وایکردووە نەرویج ببێت بە وڵاتێکی خۆشگوزەران. بەڵام ئایا ئەمە ڕاستە؟.

داهاتەکانی نەوت و بەرهەمەکانی گاز بەشێکن لەو خەرجیانەی سەرف دەکرێن بۆ خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە. نزیکەی چواریەکی خەرجییەکانی گشتی لەم داهاتانە دەدرێت. باقی خەرجییەکانی تری گشتی لە باج و میرانە دابین دەکرێت.

ئەوە تەنها کۆمەڵگە نییە کە سوودمەند دەبێت لەوەی کە ئێمە کار دەکەین. بەڵکوو بۆ کەسی ئیشکەر شتێکی زۆرباشە کە کارێکی هەبێت.

کارکردن دەتوانێت ئەم شتانەمانە پێ ببەخشێت:

  • دەرفەتی ئابوری
  • سەربەخۆیی و ژیانێکی ڕۆژانەی پر مانا
  • پێگەی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی کۆمەڵایەتی
  • دەرفەتی بەکارهێنانی توانا و شارەزاییەکان
  • دەرفەتێکە بۆ بەشداری کردن و بەخشینمان بۆ کۆمەڵگە و هەستکردن بەوەی کەسێکی سوودبەخشین.

دامەزراندن  و خستنەسەرکاری گەورەساڵان

ڕاستیەکان

لە وتاری ساڵی نوێی لە 1ی ژانوییەری 2011، سەروەزیر جێنس ستۆلتێنبێرگ وتی: “ئێمە پشت دەبەستین بە کاری یەکتری. ئەگەر ژمارەیەکی زۆرتر لە خەڵک کار بکەن، حکوومەتی ئاسوودەژیان باشتر و کارامەتر دەبێت.”

داهات

گرنگترین سەرچاوەی داهاتی حکوومەت و شارەوانیەکان باجی داهاتە. حکوومەت و شارەوانیەکان هەم لە کۆمپانیاکان هەم لە تاکەکەس باج وەردەگرن.

ژیانی کاری لە نەرویژ

دەتوانی لە ناونیشانی kompetansenorge.noزانیاریی زۆرتر لەبارەی ژیانی کاری لە وڵاتی نەرویژ وەربگری.