دامەزران

گەشەکردنی مێژوویی

گەشەکردنێکی مێژوویی
پێش ١٥٠ (سەدوپەنجا) ساڵ کشتوکاڵ، دارستان و ڕاوەماسی گرنگترین کار بوون لە نەرویج. لەم کاتەوە تا ئێستا گەلێک شت گۆڕاوە. لە کۆتایی ساڵانی١٨٠٠ (هەزار و هەشت سەدەکان)ـدا کارگە دامەزرێنران، وە گەلێک کەس کۆچیان بۆ شارەکان کرد و لە بواری پشەسازی دەستیان بەکارکردن کرد. لە نیوەی یەکەمی ساڵانی ١٩٠٠ـەکاندا چەندین هەلی نوێی کارکردن لەبواری پیشەسازی دابینکرا. لەهەمانکاتدا گەڵیک لە نەرویجییەکان بەرەو ئەمریکا- USA کۆچیان کرد و لەوێ نیشتەجێبوون.

لە ساڵی ١٩٥٠دا لە٢٠٪ (بیست لە سەد)ی دانیشتووانی نەرویج لە بواری کشتوکاڵدا کاریان دەکرد، ئەمڕۆ ئەم ڕێژەیە نزم بۆتەوە بۆ ژێر ٣٪ (سێ لە سەد). لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆرتر لە پێشوو بەروبوومی خۆراک لە نەرویج بەرهەم دەهێنرێت. ئەمەش بە ڕێژەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆئەوەی ئەمڕۆ ئامێری کشتوکاڵیمان هەیە و چالاکانەتر لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکەین.

لە ماوەی ئەم سی ساڵانەی دواییدا لە نەرویج جارێکی تر گۆڕانکاری گەورە لە بازاری کار ڕوویداوە. لە نێویاندا پاشەکشەیەکی زۆر لە ژمارەی کرێکارانی بواری پیشەسازی هاتۆتە ئاراوە.

پاش ئەوەی لە کۆتایی ساڵانی شەستەکان (١٩٦٠)ـدا نەوت لە دەریای باکوردا دۆزرایەوە، بەرهەمهێنانی نەوت و گاز بوو بە بەشێکی گرنگی پیشەسازی لە نەرویج. نەوت و گاز ڕۆڵیکی گرنگیان هەیە بۆ بواری پیشەسازی لە نەرویجدا. وە ئەم گرنگییەی بۆ نەرویج بەردەوام دەبێت، هەرچەندە لە داهاتوودا بەهۆی گرفت و زەحمەتییەکانی ئاووهەواوە گرنگییەکی زیاتر بە بەرهەمە پیشەسازییە سەوزەکانی هاوڕێی ژینگە دەدرێت.

لەئەمڕۆدا دەبینین کە زۆربەی کارەکان لە بوارە خزمەتگوزارییەکاندان، لەم بوارانەدا نزیکەی ١،٨ ملیۆن کەس کاردەکەن. ئەمەش بەمانای ئەوە دێت کە ئەوەی لە نەرویج بیەوێت کار بکات، شانسی زۆری هەیە کە کارێکی بۆ نموونە لە دوکان، کەرتی تەندروستی، قوتابخانە، باخچەی منداڵان یان لە بواری گواستنەوەی نەفەردا دەست بکەوێت. زۆرکەسیش دەتوانن لە بواری پیشەکانی پێشخستنی تەکنەلۆژیای زانیاری (informasjonsteknologi) کار بدۆزنەوە.