مافەکان و ئەرکەکانی دامەزران
ژیانی کار لە نەرویج بەهۆی گەلێک یاسا و ڕێکەوتننامە بەڕێوە دەچێت، بۆ نموونە یاسای ژینگەی کار و یاسای پشووەکان.
سیاسەتمەداران لە پەرلەمان بڕیار لەسەر یاساکان دەدەن، بەڵام خاوەن کار و کارمەندان لە ڕێگای ڕێکخراوە پیشەییەکانیانەوە ڕێکەوتنەکان دەکەن.
یاساکان هەموو کرێکاران و خاوەنکاران دەگرێتەوە، بەڵام ڕێکەوتنەکان تەنها چەند گرووپە کارێکی دیاریکراو دەگرێتەوە.
هەندێک نموونە لەو مافانەی بەیاسا بڕیاریان لەسەر دراوە:
- هەموو کرێکاران لە نەرویج مافی گرێبەستی کاریان هەیە. لە گرێبەستەکەدا دەبێت ئاماژە بە ڕێکەوتن لەسەر مووچە و کاتی کارکردنی تێدابێت.
- هەفتەیەکی ئاسایی کارکردن بریتییە لە سی وحەوت سەعات و نیو کارکردن.
- کرێکاران لە نەرویج بەلایەنی کەمەوە لە ساڵێکدا مافی بیستوپێنج ڕۆژ پشوویان لە ڕۆژە ئاساییەکاندا هەیە.
- کرێکاران لە نەرویج مافیان هەیە کە لە کاتی نەخۆشکەوتنی خۆیان یان منداڵەکانیاندا چەند ڕۆژێک نەچن بۆ سەرکار و مووچەی تەواویان وەربگرن.
- ئەو کرێکارانەی منداڵیان دەبێت، مافیان هەیە مۆڵەتی بە مووچە وەربگرن.