دامەزران

حکوومەتی ئاسوودەیی هەلی کار دەخولقێنێت

زۆریی ژمارەی گرووپی پیشەگەر لە بوارە جیاجیاکاندا پێوستە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی خۆشگوزەرانی نەرویج بەشێوەیەکی باش بمێنێتەوە و بەڕێوە بچێت.

ئەمەش کۆمەڵیک نموونەیە:

  • مامۆستایان، کارمەندانی نووسینگە، کارمەندانی پاکردنەوە، وە کارمەندانی تری قوتابخانە
  • دکتۆر، پەرستاران، کارمەندی بواری تەندروستی، کارمەندانی نووسینگە، کارمەندانی پاککردنەوە وە کارمەندانی تر نەخۆشخانە و خانەی نەخۆش و پەککەوتوان
  • فەرمانبەرانی دۆسیە، فەرمانبەرانی نووسینگە و کارمەندانی تر کە لە ناڤ کاردەکەن

زۆربەی ئەوانەی لە بواری فێرکردن و خزمەتگوزاری تەندروستی کاردەکەن لە نەرویج کارمەندی دەزگا فەرمییەکانن. ئەمەش بەواتای ئەوە دێت کە ئەوانە لە دەزگاکانی دەوڵەت، پارێزگا یان شارەوانی کاردەکەن. هەروەها هەندێک جار دەزگا فەرمی و حکومییەکان خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لە کۆمپانیا ئەهلییەکانش دەکڕن. نموونەیەک بۆ ئەمە سیستمی دکتۆری خێزانییە، کە شارەوانی و دەوڵەت پارە بۆ دکتۆرە ئەهلییەکان سەرف دەکەن.

ڕاستیەکان

حکوومەتی ئاسوودەژیان پێویستی بە کرێکاری زۆر هەیە!

ئەمڕۆ نزیکەی %30ی جەماوەری کارکەر لە نەرویژ کارمەندی حکوومەتن.