دامەزران

مووچە و باج

لە نەرویج وا باوە کە باس لە مووچەی ساڵانە دەکرێت. ڕێژەی ناوەندی کۆمووچەی ساڵانە (brutto årslønn) بۆ هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە دەوامی تەواو دەکەن لە ساڵێکدا نزیکەی ٥٠٠٠٠٠ (پێنج سەد هەزار) کرۆنە. ژنان نزیکەی ٨٥٪ ئەو پارەیەیان دەست دەکەوێت کە پیاوان دەستیان دەکەوێت.Se SSBs nettside: Lønn, alle ansatte.

شتێکی ئاساییە کە مانگانە لە ڕۆژێکی دیاریکراودا مووچە دابەشبکرێت. پوختەی مووچەکە (Nettolønnen) یەکسەر دەچێتە سەر ژمارەی بانکی کارمەندەکە. هەروەها کارمەندەکە کاغەزی مووچە (lønnsslipp) وەردەگرێت کە پێشانی دەدات چەندی دەستکەوتووە، و لەلایەن خاوەنکارەکەوە چەندە باجی لێبڕدراوە.

ئەرکی خاوەنکارە کە پێش ئەوەی مووچەکە بدات پارەی باج لە کۆمووچەی کارمەندەکە دەربکات. خاوەنکارەکەش پارەکانی باج دەنێرێت بۆ دەزگای باج کە سەر بە دەوڵەتە.

مۆدێلی سیستمی کۆمەڵگەی نەرویجی پەیوەستە بەوەی کە دانیشتووانەکەی باج و ڕسووماتی جۆراوجۆر بدەن. داهاتی باج و ڕسووماتەش بۆ نموونە لە خەرجییەکانی سیستمی خۆشگوزەرانیدا سەرفدکرێت. گشت کارمەندان لە نەرویج باج بەو شارەوانییە دەدەن کە لە وڵاتدا لێی نیشتەجێن. هەروەها خاوەنکارانیش باج بە شارەوانی و بە دەوڵەت دەدەن.

بڕی ئەو باجەی کە هەر کارمەندێک دەیدات، جیاوازە. بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین کە تاوەکوو داهاتی کەسەکە بەرزتر بێت، ئەوا کەسەکە ڕێژەیەکی باجی زیاتریش دەدات.
بەڵام ئەو خەرجییانەی کە بۆ نموونە تا چەندە پارەی سوودی قەرزمان هەیە، چەند پارە دەدەین بۆ ئاگاداربوون لە منداڵ (barnepass) یان بڕی خەرجییەکانی هاتووچۆ بۆکار، هەموو ئەمانە دەوریان هەیە لە دیاریکردنی ئەو بڕە باجەی کە دەبێت بیدەین. بە ڕێژەیەکی ناوەندی هەر کارمەندێک ڕێژەی ٢٥٪ کۆی مووچەکەی دەدات.

ڕاستیەکان

کارتی باج

هەرکەسێک کە کار دەکات دەبێ کارتی باجدان هەبێت. تۆ دەتوانی لەنێو ماڵپەڕی Skatteetaten داوای کارتی باجی دان بکەیت.

ڕەسیدی مووچە

هەرکەسێک کە کاری مووچەداری هەیە ڕەسیدی مووچە وەردەگریت. ڕەسیدی مووچە ڕەسیدی ئەو باجەیە کە دراوە.

داهاتی ناپەتی

ئەمە ئەو داهاتەیە کە تۆ بەرلە کەمکردنەوەی باج، پارەی خانەنشینی و کەمکردنەوەکانی تر وەریدەگری.

داهاتی پەتی

ئەمە ئەو داهاتەیە کە تۆ دوای کەمکردنەوەی باج، پارەی خانەنشینی و کەمکردنەوەکانی تر وەریدەگری.