دامەزران

کارکردنی نایاسایی

کاری ڕەش نایاساییە و وەکو تاوانی ئابوری دەژمێردرێت. لە کاری ڕەشدا دەشێت هەریەک لە خاوەنکار و کارمەند سزا بدرێن.

کاری ڕەش کارێکی ناپەسند و نامۆراڵییە. هەر کارمەندێک کە باج نادات، واتە بەخشینی بۆ کۆمەڵگە نییە. ئەوەی کاری ڕەش دەکات تەقریبەن وەک ئەوە وایە کە دزی لەکەسانی تری ناو کۆمەڵگە بکات.

هەمووساڵێک حکومەت بەهۆی کاری ڕەشەوە چەندەها ملیۆن کرۆن لە داهاتی باج، داهاتی باجی خاوەنکار و باجی دەستەبەری لە دەست دەدات. لەکاتێکدا کە دەبووایە ئەو پارانە بۆ خەرجییەکانی کۆمەڵگەی خۆشگوزەرانی خەرج بکرانایە.

هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە کاری ڕەش کارێکی نایاسیی و نامۆراڵییە، ئەوا بۆی هەیە کە کاری ڕەش دەرئەنجامی گەورەی ئابووری و کاریگەری دیکەی خراپی بۆ سەر کارمەندەکە لێبکەوێتەوە:

  • لە کاتی نەخۆشیدا هیچ مووچەیەکی نابێت
  • هیچ پارەیەکی کاتی پشوو (feriepenger) وەرناگرێت
  • هیچ خاڵی خانەنشینی وەرناگرێت
  • لەکاتی بێکاریدا مافی بیمەی بێکاری نابێت
  • دەستەبەری سەلامەتی پیشەیی نییە
  • ناتوانیت پارە لە بانق قەرز بکەیت
  • گرێبەستی کاری نییە – لە کۆتایی کارێکدا بەڵگەنامەی پشتگیریی نابێت – بەڵگەی ئەزموونی کارکردنی نابێت – بۆی سەختە کاری نوێ وەربگرێت

ڕاستیەکان

کاری نایاسایی هەم قەدەخەیە هەم نائەخلاقی!

کارکردنی نایاسایی یانێ کارکردنی بێ گرێبەست و بێ دانی باج. لە کارکردنی نایاسایی دا، خاوەنکار بیمەی نیشتمانی یان پارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی کارمەندەکە نادات.