پەروەردە و فێربوون

باخچەی ساوا بەشێکە لە بەرنامەی پەروەردە

Barn og voksen i barnehage

منداڵان لە باخچەی منداڵان زۆر شت فێر دەبن:

  • ئەزموونی تێکەڵاوبوون لەگەڵ منداڵانی تر فێردەبن.
  • فێری تێگەیشتن و مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی تر دەبن.
  • زیاتر سەربەخۆ دەبن.
  • فێری زانیاریی فاکتایی زۆر دەبن.
  • باشتر ئامادە دەکرێن بۆ چوونە قوتابخانە..

کارمەندان کاتێکی زۆر بەکاردەهێنن بۆ دانانی پلان سەبارەت بەو شتانەی کە دەبێت منداڵان لە باخچەی منداڵان فێری بن.
لە کاتی دانانی پلانی ئەو چالاکییانەدا، دەبێت پشت بە یاسای باخچەی منداڵان و یاسا و ڕێساکانی تر ببەستن کە لەلایەن حکومەتەوە بڕیاریان لەسەر دراوە.
دایک و باوکان لەبارەی ئامانجەکانی کارکردن لە باخچەی منداڵان و ئەو چالاکییانەی کە منداڵەکانیان بەشدارییان تێدادەکەن زانیارییان لە باخچەی منداڵانەوە پێدەگات.

لە باخچەی منداڵان یاریکردنی لە حەوشەی باخچەی منداڵان

دایک و باوکان بۆ کۆبوونەوەی گشتی دایک و باوکان و کۆبوونەوەی تایبەتیش بە منداڵەکەیان بانگهێشت دەکرێن. لەم کۆبوونەوانەدا دایک و باوکان یەکتری دەناسن و ئاشنایەتی پەیدا دەکەن، و لەبارەی گەورەکردنی منداڵ پێکەوە قسە دەکەن. ئەو دایک و باوکانەی کە ناتوانن بە زمانی نەرویجی قسە بکەن مافیان هەیە کە بۆ کۆبوونەوەکانی دایک و باوکان وەرگێڕی زارەکییان بۆ دابین بکرێت.

دابینکردنی پاڵپشتی دارایی

پەرلەمان ساڵانە بەرزترین ڕادەی نرخی باخچەی منداڵان لە نەرویج دیاری دەکات کە پێی دەڵێن دوانرخ (makspris). نابێت هیچ دایک و باوکێک زیاتر لەو بڕە پارەیە بدەن کە دیاریکراوە. ئەمەش هەم باخچەی منداڵانی ئەهلی/پریڤات وهەم باخچەی منداڵانی شارەوانی دەگرێتەوە. بەڵام دەشێت مەسرەفی خواردن، سەفەر و شتی تری بێتە سەر.
http://www.udir.no/regelverk-og-tilsyn/barnehage/foreldrebetaling

بڕی ئەو پارەیەی بۆ جێگەی منداڵ لە باخچەی منداڵان دەدرێت، لە شارەوانییەکەوە بۆ شارەوانییەکی تر دەگۆڕێت. لە هەندێک لە شارەوانییەکان، ئەو خێزانانەی کە داهاتیان کەمە، دەتوانن داوای کەمکردنەوەی بڕەپارەی مانگانەی باخچەی منداڵان بکەن، بەڵام لە هەندێک شارەوانی تر هەموو دایک و باوکان دەبێت هەمان بڕەپارە بدەن، بەبێ ڕەچاوکردنی داهاتی خێزانەکە.

بەشە پارەی خۆیی بۆ جێگە لە باخچەی منداڵان

ڕاستیەکان

باخچەی ساوا

ناردنی منداڵ بۆ باخچەی ساوا ئیجباری نییە، بەڵام تەقریبەن هەموو منداڵانی نەرویژ بەرلە چوون بۆ خوێندنگە دەچن بۆ باخچەی ساوا. لە ساڵی.

باخچەکانی ساوا دەبێت پابەند بن بە مەرجەکانی ‘یاسای باخچەی ساوا’. واتە لە کاتی پلاندانان بۆ چالاکییەکانی باخچەی ساوا، پێویستە کارمەندان هەندێ ڕێسای تایبەت لە بەرچاو بگرن. باخچەی ساوا بەخۆڕایی نییە. دایبابەکان مانگانە پارەیەکی دیاریکراو دەدەنو حکوومەتی باقی خەرجیەکانی دەدات.