پەروەردە و فێربوون

هاوکاریی لەگەڵ باوک‌ و دایک

دايک و باوکان و منداڵانی قوتابخانە
دایک و باوکان بەرپرسن لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان. قوتابخانە خوازیارە هاوکاری و پشتگیری دایک و باوکەکان لەم ئەرکەدا بکات. بۆ ئەوەی منداڵان زۆرترین شت لە قوتابخانە فێربن گرنگە کە قوتابخانە و ماڵەوە هاوکاری یەکتری بکەن.

گرنگە کە مامۆستا و قوتابی و دایک و باوکان بەیەکەوە گفتوگۆ بکەن. دەبێت قسە لەسەر گەشەسەندنی ئاستی زانستی قوتابی و بارودۆخ و ژیانی قوتابی لە قوتابخانە بکەن. دەبێت بەلایەنی کەم ساڵانە دوو جار لەم جۆرە گفتوگۆیانە بکرێت.

گە کە دایک و باوک هەموو ئەو زانیارییە نووسراوانەی لەقوتابخانە پێیان دەگات بیخوێننەوە و بە گرنگی دابنێن. زۆربەی کات منداڵان پلانی هەفتانەی ئەرکەکان وە/یان پلانی وەرزانەی بۆ ماوەیەکی دریکراو کە پێی دەڵێن (periodeplaner) وەردەگرن. لەم پلانانەدا دەتوانرێت زانیاری دەربارەی ئەوەی کە پۆلەکە لە وانە جیاجیاکاندا چی دەکەن و چی دەخوێنن نووسراون. هەروەها ئاگاداری و زانیاریی گرنگ بۆ دایک و باوک یان سەرپەرشتیاری منداڵ لەم پلانانەدا نووسراون. ئەگەر دایک و باوکان پرسیاریان هەبوو دەتوانن پەیوەندی بە مامۆستا یان کارمەندانی خوێندنگەوە بکەن.

شتێکی ئاساییە کە دایک و باوکان لەگەڵ مامۆستا و دایک و باوکانی قوتابییانی دیکەدا کۆ ببنەوە. لەم کۆبوونەوانەدا باسی پۆل و ژینگەی پۆل و پلان و چالاکییەکان دەکەن. دەبێت ساڵانە بەلایەنی کەمەوە دوو کۆبوونەوەی دایک و باوکان بکرێت. وە شتێکی باشە کە لەم کۆبوونەوانەدا لەگەڵ دایک و باوکانی تردا ئاشنابیت.

ڕاستیەکان

ژینگەی خوێندنگە

خوێندکارانی خوێندنگە مافی ئەوەیان هەیە کە ژینگەی خوێندنگە لە هەردوو ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە بۆ ئەوان باش بێت. منداڵان مافی ئەوەیان هەیە کە ژیانی ڕۆژانەی ئەوان لە خوێندنگە بە شێوەیەک بێت کە بەردەوام گەشە بکەن و هەست بە ئاسایش بکەن. هەروەها مافی ئەوەیان هەیە کە لە بارودۆخێک دا بخوێنن و فێر ببن کە بۆ ئەوان باش بێت و لەگەڵ پێداویستیەکانی ئەوان بگونجێت.

ئەگەر باوک و دایک پێیان وابێت کە مافەکانی منداڵەکەیان دابین ناکرێت، دەتوانن سکاڵا بکەن. سکاڵا دەدرێت بە خوێندنگە. ئەگەر باوک و دایک و خوێندنگە نەتوانن پێکەوە ڕێک بکەون، پێویستە باوک‌ودایک شکاتی خۆیان بدەن بە شارەوانی. پارێزگاری هەرێم دوایین بەرپرسی ئیدارییە کە دەتوانی داوای پێداچوونەوە بدەی ئەو.