پەروەردە و فێربوون

ناوەندی و دواناوەندی

هەندێک زانیاری دەربارەی خوێندنی ئامادەیی/دەبیرستان:

  • هەموو ئەو گەنجانەی کە خوێندنی بنەڕەتییان لە نەرویج تەواو کردووە یان هاوتای ئەو خوێندنە مافیان هەیە کە سێ ساڵ لە قوتابخانەی ئامادەیی بخوێنن.
  • دەبێت گەنجان تا ئەو کاتەی تەمەنیان دەگاتە بیستوچوار ساڵی خوێندنی ئامادەیی تەواو بکەن.
  • پارێزگە بودجە و پارەی خوێندنی ئامادیی دابین دەکات، وە دەبێت خوێندن بۆ هەموو ئەوانە دابین بکات کە مافی خوێندنی ئامادەییان هەیە.
  • خوێندنی ئامادەیی بەشی ئامادەیی گشتی و بەشی خوێندنی پیشەیی هەیە:

کارەباچي بۆڕيچي دارتاش

ڕاستیەکان

خوێندن لە ئاستی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی

ئەو کاتەی گەنجان لە قوتابخانەی بنەڕەتی تەواو دەبن تەمەنیان دەوروبەری ١٦ ساڵانە. دەستکەوتنی کار بۆ ئەوانەی کە تەنها خوێندنی بنەڕەتییان هەیە تاڕادەیەک زەحمەتە، بۆیە زۆربەی کەس بڕیاردەدەن کە بەردەوم بن لە خوێندنی قۆناغی ئامادەییدا.

لە پاڵ قوتابخانە ئامادەییە حکومییەکان هاوکات هەندێک قوتابخانەی ئەهلیش هەن.
لە قوتابخانە ئەهلییەکان، خێزانەکان پارەی قوتابخانە دەدەن. بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان تەنها ڕێژەیەکی دیاریکراو (بڕە پارەی بەشی خۆیی egenandel) دەدەن، و حکومەت باقی نرخە ڕاستەقینەکە دەدات.

زۆربەی کار و پیشەکان لە کۆمەڵگای ئەمڕۆ دا پێویستیان بە خوێندنی دواناوەندی یان سەرتر هەیە. هەروەها بۆ کۆمەڵگای ئاسوودەژیان گرنگە کە زۆرترین ژمارەی مومکین لە خەڵک بخوێنن. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوە کە گەشەکردنی ئابووری بەردەوام بێت و هەلی کاری نوێ چێ ببێت. ئەگەر ئاستی خوێندەواری جەماوەر لە سەرەوە نەبێت، پاراستنی حکوومەتی ئاسوودەژیان و هەموو یارانە کۆمەڵایەتیەکان دژوار و ئەستەم دەبێت.

خوێندنی دواناوەندی بەخۆراییە.

خوێندکاران کتێبەکان بە قەرز لە خوێندنگە وەردەگرن، بەڵام خۆیان دەبێت پێنووس و تێنووسی خۆیان بکڕن.