پەروەردە و فێربوون

خوێندنی باڵا

قوتابییان لە کاتی وانەدا
دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، قوتابییان دەتوانن لە زانکۆ یان پەیمانگەی باڵا درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن.

زۆربەی زانکۆ و پەیمانگە باڵاکان حکومین، وە قوتابییان لەم زانکۆ و پەیمانگانە بەخۆڕایی دەخوێنن. حکومەت پارە بۆ خوێندنی باڵا خەرج دەکات. لەهەمان کاتدا ئاساییە کە قوتابییان پارەیەکی کەم بدەن کە پێی دەڵێن خەرجیی خوێندن یاخود خەرجی وەرزی. هەروەها پەیمانگەی باڵای ئەهلیش هەیە. لەم پەیمانگە ئەهلییانەدا قوتابییان بەشە پارەی خۆیی خۆیان بۆ خوێندن دەدەن.

خەرجی قوتابخانە و زانکۆ حکومییەکان لە لایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت و خوێندن بۆ هاوڵاتییان بەخۆڕاییە. بەڵام لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ئەهلییەکان دەبێت قوتابی بۆ خۆی پارەی کتێب و کەرەستەکانی خوێندن بدات و بیانکڕێت.

سەرەڕای ئەوەی کە زانکۆ و پەیمانگە باڵاکان بەخۆڕایین بەڵام مرۆڤ لە کاتی خوێندندا پێوستی بە پارەیە بۆ هەندێک مەسرەفی تر. لەبەر ئەوە شتێکی ئاساییە کە قوتابیان پارە لە سندووقی قەرزی خوێندن کە پێی دەڵێن (Lånekasse) بۆ مەسەرەفەکانی کرێی خانوو، خواردن وە پێداویستیەکانی تریان لە کاتی خوێندندا قەرز بکەن. بەم شێوەیە هەموو ئەوانەی حەز دەکەن بخوێنن دەتوانن ئارەزووەکانیان بهێننە دی و خوێندنی باڵا بخوێنن بێ ئەوەی بارودۆخی ئابووری خێزانەکانیان کاریگەری لەسەریان هەبێت.
هەروەها گەلێک قوتابی بۆ ئەوەی پارەی پێویست بۆ بژێوییان پەیدا بکەن لە پاڵ خوێندنەکانیاندا کار دەکەن.

هاوبەهایی لە دابینکردنی خوێندن

کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن وابەستەیە بە ڕێژەی زۆری دامەزران، تەکنەلۆژیا، بەرهەمهێنان و داهێنانی نوێ. بۆیە نەرویج پێوستی بەوەیە کە دانیشتووانێکی خاوەن ئاستی خوێندن و بڕوانامەی بەرزیان هەبێت. ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی حکومەت دەرفەتی خوێندن بەشێوەیەکی یەکسان بۆ هەمووان دابین بکات.

نزیکەی سی لە سەدی (٣٠٪) دانیشتووانی نەرویج خوێندنی باڵایان تەواو کردووە، بەردەوام ژمارەی ئەو گەنجانەی کە خوێندنی باڵا تەواو دەکەن لە زیاد بووندایە ، وە ئاستی خوێندنیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دایە. ئەمڕۆ زیاتر لە سەدا شەستی (٦٠٪) قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئافرەتن و بەگشتی بڕوانامە و ئاستی خوێندنی ئافرەتان تۆزێک لە هی پیاوان بەرزترە.

هەموو ئەوانەی خوێندنی ئامادەییان تەواو کردووە دەتوانن دواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی لە زانکۆ و پەیمانگە باڵاکان بخوێنن.

Samordna opptak دەزگای ناوەندی وەرگرتن کە پێی دەڵێن (Samordna opptak) وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگە باڵاکان بەڕێوە دەبات.

ڕاستیەکان

سندووقی قەرزی خوێندنی نەرویژ

سندووقی قەرزی خوێندنی نەرویژ (Lånekassen) یارمەتی خوێندن و قەرزی خوێندن دەدات بە خوێندکاران لە نەرویژ و ئەو خوێندکارە نەرویژیانە کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.

سندووقی قەرزی خوێندنی نەرویژ یارمەتی دابین دەکات بۆ:

  • نەهێشتنی نایەکسانی و چێکردنی دەرفەتی یەکسان بۆ ئەوەی هەموو کەسێک مافی خوێندنی هەبێت بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی جوگرافیایی، تەمەن، ڕەگەز، باری ئابووری و باری کۆمەڵایەتی.
  • دڵنیابوون لەوەی کە خوێند لە بارودۆخێکی کاریی قایلکەر (جێ‌ڕەزامەندی) دا بەڕێوە دەچێت بۆ ئەوە خاترجەم بین کە چالاکیە پەروەردەییەکان کاریگەر و کارامەن.
  • سوودوەرگرتنی کۆمەڵگا لە کرێکارانی خوێندەوار.

هەروەها کەسانی گەورەساڵ دەتوانن داوای یارمەتیی وە/یا قەرزی خوێندن بکەن بۆ خوێندن لە ئاستی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی.