گەشەکردنی مێژوویی
نەرویج کولتورێکی دوورودرێژی لە بواری خوێندن و قوتابخانەدا هەیە. لە ساڵانی ١٧٠٠ـەکاندا باری ئابوری وڵات زۆر خراپ بوو. لەگەڵ ئەوەشدا خوێندن بەشێوەیەک بە گرنگ دادەنرا کە بڕیاردرا هەموو منداڵان بچنە قوتابخانە، وە دەبووایە حکوومەت پارەکەی بدات.
- ەر لە سەرەتای نیوەی یەکەمی ساڵی ١٧٠٠ـەوە خوێندنی بە زۆرەملێ (ئیجباری)، بەخۆڕایی بۆ هەموو منداڵان، بۆ کوران و کچان جێبەجێ کرا. مەبەستەکەش ئەوەبوو کە هەمووان فێری خوێندنەوە بن، بۆ ئەوەی کە خۆیان بتوانن ئینجیل (Bibel) بخوێننەوە. هەروەها دەبووایە هەمووان وانەی ئاینی مەسیحی (کریستیان) بخوێنن.
- لەو سەردەمەدا ئاسایی نەبوو کە هەموو ڕۆژێک بچن بۆ قوتابخانە. زۆر لە قوتابییان ڕۆژێک نا ڕۆژێک، یان تەنها چەند هەفتەیەک لە ساڵێکدا دەچوونە قوتابخانە.
- لەپاشاندا وردە وردە وانەی زیاتر هاتە ناو قوتابخانەوە. بۆ نموونە لە سەرەتای ساڵانی ١٨٠٠ (هەزار و هەشت سەدەکان)ـدا نووسین، ماتماتیک و گۆرانی بوون بە وانەی ئیجباری.
- لە ساڵی ١٩٣٦ بڕیاردرا کە دەبێت هەموو منداڵان لانی کەم حەوت ساڵ بچنە قوتابخانە. لە ١٩٩٧ـەوە دە ساڵ خوێندن بوو بە زۆرەملێی (ئیجباری).
- هەموو پلانەکانی فێربوون کە لە قوتابخانە جیا جیاکان بەکاردێن لەلایەن سیاسەتمەداران لە پەرلەماندا پەسند دەکرێن. بەم شێوەیە ناوەرۆکی بابەتەکان لە قوتابخانەدا لە سەرانسەری وڵاتدا زۆر لەکتری دەچن.