مافی هەبوونی وەرگێڕی زارەکی

مافی هەبوونی وەرگێڕی زارەکی

دا سەروکاریان هەبێ. ئەمانە بریتین لە تۆمارگەی جەماوەری وڵات، نووسینگەی باخچەی ساوا، ناوەندی پزیشکی ناوچە، خزمەتی داهاتی ناوخۆ و خزمەتی کار و ئاسوودەژیانی نەرویژ. لە خوارەوە بەوردی سەبارەت بە هەندێ لەم ڕێکخراوانە باس دەکەین. لێرە دا ئێمە لە نزیکەوە سەیری هەندێک لەمانە دەکەین. کۆچەران لەگەڵ زۆرێک لەمانە دا ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەکەن و لەگەڵ هەندێکی دیکەیشیان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی دەکەن. تۆ دەتوانی فۆرمە جیاجیاکان لە ئینتەرنێت دابگری وە دەتوانی لە سەر ماڵپەڕی ڕێکخراوە جیاجیاکان زانیاریی زیاتر وەربگری. هەریەک لە شارەوانییەکان ماڵپەڕی خۆی هەیە کە زانیاریی تێدایە بۆ دانیشتوان.ئەو کۆچەرانە کە تازە هاتوون بۆ نەوریژ زۆربەی کات ناچارن لەگەڵ دەزگاگەل و دەسەڵاتدارانی جۆراوجۆر   خزمەتی داهاتی ناوخۆ (Skatteetaten) خزمەتی داهاتی ناوخۆ بەرپرسیارە لە کۆکردنەوەی باج و داهاتەکانی تر. دەتوانی کارتی باجی ئیجباری لە نووسینگەی باج وەربگری. ئەم کارتە پێویستە بۆ دامەزران لەسەر کار یان بۆ وەرگرتنی هەر داهاتێکی تر کە باجی لەسەرە. دەتوانی زۆربەی کاروباری باج لەسەر ئینتەرنێت ئەنجام بدەی. www.skatteetaten.no   تۆمارگە تۆمارگەی جەماوەری وڵات(Folkeregisteret) تۆمارگەی جەماوەری وڵات بەشێکە لە خزمەتی داهاتی ناوخۆ. ئەم ڕێکخراوە تۆمارگەیەکی گشتییە کە ناوی هەموو کەسانی دانیشتوو یان پێشتر-دانیشتوو لە نەرویژ تۆمار دەکا. تۆمارگەی جەماوەری وڵات هەروەها کاروباری گۆڕینی ناو، دەرکردنی ناسانامە و ژمارەی ناسنامە ئەنجام دەدا. هەروەها پێویستە لە کاتی هاوسەرگرتن (زەماوەندکردن) ئەم ڕێکخراوە ئاگادار بکرێتەوە.   خزمەتی کار و ئاسوودەژیانی نەوریژ (NAV) خزمەتی کار و ئاسوودەژیانی نەرویژ نووسینگەیەکی گشتییە کە کۆمەڵێک خزمەتی جیاجیا دابین دەکا. ئەرکەکانی ئەم ڕێکخراوە بریتین لە:

  • یارمەتیەکانی منداڵ
  • یارمەتیە نەختیەکان (پارەییەکان) بۆ ئەو دایک و باوکانە کە منداڵی ژێر سێ ساڵیان هەیە و لەبەر بەخوێکردنی لە ماڵەوە دەمێننەوە
  • یارمەتیەکانی کاتی نەخۆشی
  • یارمەتیەکانی کاتی بێکاری
  • یارمەتیەکانی کەمئەندامی
  • مووچەی خانەنشینی

خزمەتی کار و ئاسوودەژیانی نەرویژ هەروەها خزمەت دابین دەکا بۆ کەسانی بێکار. زۆرێک لە کارخوازان لە هەندێ خولی فێربوون و ڕاهێنان بەشداری دەکەن کە خزمەتی کار و ئاسوودەژیانی نەرویژ پارەکەی دەدا و ئامانجیان ئەوەیە کە یارمەتیی بەشداربووان بدەن کار بدۆزنەوە.   مافی هەبوونی وەرگێڕی زارەکی بەر لەوەی کۆچبەرێک بە ئەندازەی پێویست زمانی نەرویژی فێر ببێ، ڕەنگە پێویستی بە وەرگێڕی زارەکی هەبێ. کارمەندانی حکوومەت کە، بۆ نموونە، لە خزمەتی کار و ئاسوودەژیانی نەرویژ، پۆلیس و خزمەتی تەندروستیی گشتی کار دەکەن دەبێ بە شێوەیەک زانیاری و ڕێنوێنی بدەن بە لایەنی بەرانبەر کە لێی تێ بگا.