هه‌ڵبژاردن و حیزبه‌كانی سیاسی

Lærerinnhold

Tips til undervisningen

Gå inn på hjemmesidene til noen av de største politiske partiene og les om hva de står for. Læreren bør også ha oversikt over og formidle de politiske forholdene lokalt i kommunen der deltakerne bor.

Da norske kvinner fikk stemmerett i 1913, var det som et av de første landene i verden. Sammenlikn gjerne med land deltakerne kjenner til.

Diskusjonsspørsmål, om aktuelt: Vil det at kvinner også har stemmerett gjøre noen forskjell på resultatene av politiske valg, tror dere?

Tips til undervisninga

Gå inn på heimesidene til nokre av dei største politiske partia og les om kva dei står for. Læraren bør òg ha oversikt over og formidle dei lokale politiske tilhøva i kommunen der deltakarane bur.

Noreg var eit av dei første landa i verda der kvinner fekk stemmerett. Det hende i 1913. Samanlikn gjerne med andre land som deltakarane kjenner til.

Diskusjonsspørsmål dersom det er aktuelt: Trur de at det har noko å seie for resultata av politiske val at kvinner òg har stemmerett?

Læreplan

Grunnleggende ferdigheter

Digitale ferdigheter
Muntlige ferdigheter

Tverrfaglige tema

Demokrati og medborgerskap

Læreplan i samfunnskunnskap for voksne innvandrere etter integreringsloven

gi eksempler på hvordan demokratiet i Norge fungerer, knyttet til de tre statsmaktene og prinsippet om maktfordeling, politiske partier og valgordningen

Kjerneelement

Demokratiforståelse og deltakelse

Læringsaktivitet

Muntlig aktivitet
Utforsking

هه‌ڵبژاردن و حیزبه‌كانی سیاسی

به‌ دوو ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنی سیاسی له‌ نۆڕوێژ به‌رێوه‌ده‌چێت. جارێك هه‌ڵبژاردنی په‌ڕڵمانه‌ و جارێكیش هه‌ڵبژاردنی خۆجێیه‌ (هه‌ڵبژاردنی پارێزگا و شاره‌وانی).

ئه‌م حیزبانه‌ ئه‌جیندایه‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان په‌سه‌ند ده‌كه‌ن. له‌م ئه‌جیندایه‌دا ساغی ده‌که‌نه‌وه كه‌ له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا، واته‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌كرێت، له‌ سه‌ر چ مژارێك كار ده‌كه‌ن.

هه‌ڵبژاردن له‌ نۆڕوێژ نهێنیه. واته ئێمه پێویست ناکات بۆ که‌س باس بکه‌ین دەنگمان به کامە حیزب داوه. زۆر جار دێته‌ پێشێ که ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک به حیزبی سیاسی جیاواز ده‌نگ ده‌ده‌ن. زۆر گرینگه مرۆڤ خۆی ساخ و سه‌ربه‌خۆ لایه‌نگری حیزبێکی سیاسی بکات.

مافی ده‌نگدان

  • ته‌مه‌ن بۆ مافی ده‌نگدان له‌ نۆڕوێژ ١٨ ساڵه‌.
  • بۆ ده‌نگدان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕڵمان پێویسته‌ مرۆڤ هاووڵاتی نۆڕوێژی ‌بێت.
  • بۆ ده‌نگدان له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی- و پارێزگا پێویسته‌ مرۆڤ سێ ساڵ له‌ نۆڕوێژ ژیابێت.

    پیاوه‌کان له نۆڕوێژ مافی ده‌نگدانیان له‌ ساڵی ١٨٩٨بەدەست هێنا، كه‌ چی ژنی نۆڕوێژی مافی ده‌نگدانی له ساڵی‌ ١٩١٣ به‌‌ده‌ست هێنا.

حیزبه‌ سیاسیه‌كان

نزیكه‌ی بیست حیزبی جۆرواوجۆری سیاسی له‌ نۆڕوێژ چالاکن، بۆیه‌ كاتی ده‌نگدان، زۆر بژاردە بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌نه‌.

ئێمه‌ به‌ قیاس ده‌توانین گه‌وره‌ترین حیزبه‌كان له‌ سه‌ر پێوانه‌یه‌ک له‌ «سوسیالیستی»-ەوه‌ بۆ «بۆڕژوایی» بەم شێوه‌یه دابنێن‌:

پێكه‌وه‌ قسان‌ بكه‌ن

  • هه‌ڵبژاردنی سیاسی له‌م وڵاته‌ی تۆ زانیاریت هه‌یه‌ چۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت؟
  • ئایا به‌ ڕای تۆ له‌ هه‌لژاردنه‌كانی سیاسی، ده‌نگدان گرنگه‌؟ بۆچی؟ / بۆچی نا؟
  • ده‌رباره‌ی ئه‌م حیزبه‌ سیاسیه‌ جۆرواوجۆرانه‌ی نۆڕوێژ چی ده‌زانی؟
  • بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی حیزبه‌ سیاسیه‌كان و پێگه‌ی ئەمان چى ده‌توانی بكه‌یت؟
  • ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی نۆڕوێژ چیه‌؟ ئه‌م كامه‌ حیزبی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات؟

وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە

هه‌ڵبژاردنه‌كانی سیاسی له‌ نۆڕوێژ چه‌ند جار بەڕێوە دەچن‌؟

وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە

ئەمە بە چ مانایەک دێت کە ئێمه‌ هه‌ڵبژاردنی نهێنیمان له‌ نۆڕوێژ هه‌یه‌؟

وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە

چه‌ند‌ حیزبی سیاسی له‌ نۆروێژ هه‌نه‌؟

ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره

ئه‌م ووتانه‌ بخوێنه‌وه‌. كامه‌یان ڕاستن‌؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن‌؟

پیاوه‌كانی نۆروێژ مافی ده‌نگدانیان له‌ ساڵی ١٩١٣ بەدەست هێنا.
ئێمه‌ ده‌توانین حیزبه‌كان له‌ سه‌ر پێوانه‌یه‌ك له‌ «سوسیالیستی»-ەوه‌ بۆ «بۆڕژوایی» جێگیر بكه‌ین.
مرۆڤ ده‌بێ حه‌وت ساڵ له‌ نۆڕوێژ بژێت بۆ ئه‌وه‌یكه‌ مافی ده‌نگدان له‌ هه‌ڵبژاردنی شوڕای شاره‌وانی- و شوڕای پارێزگا هه‌بێت.
ته‌مه‌نی مافی ده‌نگدان له‌ نۆڕوێژ ١٦ ساله‌.
بۆ ده‌نگدان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕڵمان، مرۆڤ ده‌بێ هاونیشتمانی نۆڕوێژی هه‌بێت.

ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره

ئه‌م ووتانه‌ بخوێنه‌وه‌. كامه‌یان ڕاستن‌؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن‌؟

هه‌ڵبژاردنی په‌ڕڵمان دوو ساڵ جارێكه‌.
حیزبه‌ سیاسیه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ساڵانەی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌رنامه‌كانیان داده‌ڕێژن.
له‌ نۆڕوێژ هه‌ڵبژاردن نهێنی نیه‌.
ئەندامانی ناو یەک خانه‌واده‌ گشتیان ده‌بێ ده‌نگ به‌ یه‌ک حیزب بده‌ن.
نزیكه‌ی بیست حیزبی سیاسی له‌ نۆڕوێژ هه‌نه‌.

له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ كلیك بكه‌

له‌سه‌ر بازنه‌ی حیزبه‌كانی بوڕژوازی كلیك بكه‌.

choice-image

له‌سه‌ر ئەم وێنه‌یه‌ كلیك بكه‌

له‌سه‌ر بازنه‌ی حیزبه‌كانی سوسیالیستی كلیك بكه‌.

choice-image