مافی مرۆڤ
مافی مرۆڤ
مافی مرۆڤ هه‌موو كه‌س دەگرێتەوە. ئێمە لە پێناوی ئەوەیکە ئینسانین ئه‌م مافەمان هەیە - نه‌ک لە پێناوی ئه‌وه‌یكه له شوێنێكی تایبه‌ت له دونیا ده‌ژین یا خود سه‌ر به ئایین یا قهومیهتێكی تایبه‌تین. ئێمه ده‌ڵێین كه مافی مرۆڤ گشتگیر و جیهانیه.
ڕاگه‌یاندنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی ١٩٤٨ په‌سه‌ند كرا. هه‌موو ١٩٣ وڵاتی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شداری ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یان كرد. زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ناو یاسای نۆڕوێژدا جێگیر كراون.
ڕاگه‌یاندنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌كوو نموونه ده‌ڵێ
- هه‌موو مرۆڤێك ئازاد له دایك بووه به هه‌مان به‌های مرۆڤایه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤ
- هه‌موو تاکێک مافی مرۆڤی یه‌كسانی هه‌یه بێ له‌بەرچاوگرتنی ڕه‌گه‌ز، ئایین، ئێتنیك، بۆچوونی سیاسی، پاشكۆیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه زیاتر.
- هه‌موو تاکێک مافی ئازادی و پارێزراوی کەسی هه‌یه
- شكنجه به هه‌موو شێوه‌یەک قه‌ده‌غه‌یه
- هه‌موو كه‌سێک ده‌بێت پارێزراوی یاسایی هه‌بێت
- هه‌موو كه‌سێک له ڕێگه‌ی ده‌نگدانی ئازاد و نهێنی مافی كاریگه‌ری دانان له سه‌ر دۆخی سیاسی وڵاته‌كه‌ی هه‌یه.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- ئایا سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زانیاریت هه‌یه؟
- ئایا به بڕوای تۆ ڕاگه‌یاندنی مافی مرۆڤ هیچ كاریگه‌رێكی له سه‌ر دۆخی ژیانی خه‌ڵك له چوارگۆشەی دوونیا هه‌یه؟
- ئایا هه‌موو وڵاتانی جیهان بڕیاره‌كانی ڕاگه‌یاندراوی مافی مرۆڤ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
چ کاتێک ده‌ربڕینه‌كه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ په‌سه‌ند كرا؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
مافی مرۆڤ كێ دەگرێته‌وه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
كامه بژارده مافێكی مرۆڤ نیه؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟