زەواجی زۆرەملی
زەواجی زۆرەملی
لە یاسای هاوسەرگیری هاتووە:
- هەر کەسێک تەمەنی لە سەرووی 18 ساڵەوە بێت، پێشتریش هاوسەرگیری نەکردبێت لە نوروێژ نیشتەجێی یاسایی هه‌بێت، دەتوانێت لێرە هاوسەرگیری بکات.
- پێویستە هەموو هاوسەرگیرییه‌ک ئازادانه بێت. ژنان و پیاوان هەمان مافیان هەیە کە بە ئازادی خۆیان هاوسەرێک هەڵبژێرن. یاسای سزادان ئەوە دەردەخات، کە هەر کەسێک لە ڕێگەی توندوتیژی، گرتن، فشار یا تۆقاندن، کەسێک ناچار بە هاوسەرگیری بکات، دەتوانرێ بە شەش ساڵ زیندان سزا بدرێت. هاوەڵ و هاوده‌سته‌که‌شی بە هەمان شێوە سزا دەدرێت.
- دوو کەس لە ڕەگەزی جیاواز، یا هاوڕەگەز دەتوانن پێکەوە هاوسەرگیری بکەن.
دۆزینەوەی هاوسەر
هاوسەرگیری خۆشەویستی: ئەو دووانەی کە ده‌یانهه‌وێ هاوسەرگیری بکەن خۆیان یەکتر دەدۆزنەوە و بڕیار دەدەن هاوسەرگیری بکەن.
هاوسەرگیری رێکخراو: دایک و باوک یان خێزان ڕۆڵێکی گرنگ لە دۆزینەوەی هاوسەری مناڵەکانیان دەبینن. مناڵەکان هەڵبژاردنی دایک و باوکیان قبوڵ دەکەن.
زەواج کردنی زۆرەملی: دایک و باوکان هاوسەرێک بۆ مناڵەکانیان دەدۆزنەوە و به كه‌م یا زۆر گوشاریان دەخەنە سەر بۆ ئه‌وه‌یكه زەماوەند بكه‌ن. لە نۆڕوێژ ناچارکردنی کەسێک بۆ هاوسەرگیری قەدەغەیە. هەر کەس که‌سێکی تر ناچار بکات یان گوشاری بخاتە سەر بۆ هاوسەرگیری، دەکرێت به شەش ساڵ زیندان سزا بدرێت. هاوسەرگیری بەزۆر بە پێی یاسای نۆڕوێژ بێ بایەخە. ئەم کەسەی زۆرەملی لێکراوە یا خئد گوشاری بۆ هاوسەرگیری له سه‌ر بووه دەتوانێت بچێتە دادگایەکی نۆڕوێژی و زەواجەکە هەڵوەشێنێتەوە. بۆ ئەمە نابێت زیادتر له پێنج ساڵ لە هاوسەرگیرێکه تێپه‌ڕ بوبێت.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- ئایا سنوورێکی ڕوون لە نێوان ئه‌و سێ جۆره هاوسەرگیریه‌دا هەیە؟
- دەکرێت چۆنیەتی پێناسەکردن و لیکدانه‌وەکانی ناچاری جیاواز بێت؟
مینا تەمەنی 18 ساڵە. ئەو کاتێک تەمەنی 10 ساڵ بوو لەگەڵ دایک و باوکی هات بۆ نۆڕوێژ. ئێستا ئەو تازە قۆناغی دواناوه‌ندی تەواو کردووە و خوشحاله دەتوانێ دەرس بخوێنێ. ئەو داوای بڕوانامەی ماستەری ئه‌ندازیاری کردووە و بێ ووچان له بیری ئه‌وه دایه كه ئایا وه‌رده‌گیرێت.
لە داهاتوودا، روژێک ئەو حەز دەکات هاوسەرگیری بکات و مناڵی هەبێت. ئەو بێگومان دەیهەوێ خۆی بڕیار بدات چ کاتێک و له‌گه‌ڵ چ کەسێکدا هاوسەرگیری بکات. بەڵام ئێستا دایک و باوکی دەستیان پێکردووە زۆربه‌ی کات سه‌بارەت به هاوسەرگیری قسە ده‌که‌ن. ئەوان باس لە خزمێک له وڵاته‌كه‌یان دەکەن کە له گه‌ڵ مینا زۆر باش دەگونجێت. مینا شەوانە بە خراپی دەخەوێت. ئەو ڕێزی هەیە بۆ خواستەکانی دایک و باوکی، بەڵام ده‌یهه‌وێ بۆخوی بڕیار لەسەر ژیانی خۆی بدات.
- باسی بارودۆخی مینا بکه‌ن.
- دایک و باوکی چۆن بیردەکەنەوە؟
- باشترین رێگای چارەسەر بۆ ئەم خێزانە چیه؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژیره
کەی دەکرێ مرۆڤ لە نۆڕوێژ هاوسەرگیری بکات؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژیره
کێ دەتوانێت هاوسەرگیری بکات؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژیره
چ جۆرە هاوسەرگیرییەک دیارده‌كه‌ی ئه‌وه نیشان ده‌دات کە خێزان ڕۆڵی گرنگ لە دۆزینەوەی هاوسەر بۆ منداڵەکانیان دەبینێت؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟