سه‌لامه‌تی ددان

ئه‌و فیلمه ببینه
سه‌لامه‌تی ددان


- مناڵ و گه‌نج هه‌تا ته‌مه‌نی ١٨ ساڵانه به شێوه‌یه‌كی ڕێك بۆ كۆنترۆڵی ددان لە لایەن خزمەتی چاوەدێری گشتی ددان بانكهێشتن ده‌كرێن. ده‌وڵه‌ت پاره‌ی ئەو چاره‌سه‌ری ده‌دات.
- گەنجانی تەمەن پێگەیشتوو بڕی ٢۵ لەسەدی تێچووی چارەسەرکردنی ددان دەدەن لە خزمەتگوزاری ددانی گشتی، لەوکاتەی حکومەت بڕی ٧۵ لەسەد دەدات.
- بەر لەوانەگهورهكان نرخی ته‌واو بۆ چاره‌سه‌ری ددان ده‌ده‌ن.
- گه‌وره‌كان بۆ خۆیان ده‌بێ دكتۆری ددان بدۆزنه‌وه. پشكنینی ددان لای دكتۆری ددان ساڵێ جاڕێك ئاساییه.
- ئه‌گه‌ر مناڵ یا گه‌نجێك پێویستی به ڕێك خستنه‌وه‌ی ددان هه‌بێت، دایك و باوك ده‌بێ به‌شێك له خه‌رجه‌كانی بده‌ن.
سه‌لامه‌تی ددانی مناڵ
دایك و باوك ئه‌ركی سه‌لامه‌تی ددانی مناڵه‌كانیان هه‌یه. شه‌كر بۆ ددان زیانبه‌خشه. شه‌كر له ناو زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی دهیانخۆۆین و ده‌یانخۆینه‌وه-دا هه‌یه، وه‌كوو نموونه چوكولات، پسكیت، خواردنه‌وه‌ی غازی (نۆشابه)، شه‌ربه‌ت، كێك و شهكرۆك. هه‌موو كه‌س باشه دوو جار له رۆژدا ددان بشوات، به‌یانان و شه‌وانه. ددانی شیر-ی خراپ ده‌توانێ ببێته هۆی خه‌را بوونی ددانه‌كانی دیكه‌ش. بۆیه گرنگه ددان له مناڵێوه پێڕاگه‌یشتنی باشیان پێ بكرێت.

پێكه‌وه قسان بكه‌ن

- سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی باشی ددان گفتوگۆ بكه‌ن.
- به بڕوای تۆ چه‌ند جار چوونه لای دكتۆری ددان پێویسته؟
- سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان به‌رنامه‌ی خۆراك و سه‌لامه‌تی ددان گفتوگۆ بكه‌ن.
- ڕاتان سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌ت خه‌رجی چاره‌سه‌ری ددان بۆ مناڵان ده‌دا به‌ڵام بۆ گه‌وران نادا، چیه؟
- له نۆڕوێژ مناڵ ددانه‌كانی شیریان كه ده‌كه‌ون ده‌یخه‌نه ناو لیوانێكی پڕ له ئاو. شه‌وێ شه‌به‌حی ددان دێت و پاره ده‌خاته ناو لیوانه‌كه. ئایا تۆ داب و نه‌ریتی دیكه‌ی ئاوات گوێ لێ بووه؟


ئه‌و ڕسته‌یه پڕ كه‌وه
مناڵ و گه‌نج به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك هه‌تا ته‌مه‌نی … بۆ كۆنترۆڵی ددان بانك ده‌كرێن.
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
چه‌ند جار باشه مرۆڤ ددان بشوا؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
کێ تێچووی خزمەتگوزارییەکانی ددان دەدات؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
ئایا گەنجانی تەمەن پێگەیشتوو بڕی چەند دەدەن بۆ خزمەتگوزارییەکانی ددان؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟