مافەکانی مناڵان و گەنجان

مافەکانی مناڵان و گەنجان

مافەکانی مناڵان و گەنجان
لە نۆڕوێژ یاسایەکمان هەیە کە پێی دەڵێن یاسای پاراستنی مناڵان. ئەو یاسایە مناڵ و گەنجی ژێڕ ١٨ ساڵان دەگرێتەوە و بە تۆکمەیی باسی بەرپرسیاریه تی دایک و باوک و هەروەها سەبارەت بە مناڵ و مافی مناڵ لە سەر دایک و باوک دەدوێت.
ئەوەش چەند نوکتەیەکی گرنگ سەبارەت بە یاسای مناڵان:
- كاتێك كه مناڵێك له دایك ده‌بێت، په‌یامێك بۆ تۆماری نه‌ته‌وه‌یی ده‌نێردرێت. به تۆماری نه‌ته‌وه‌یی ڕاده‌گه‌یێندرێت كه كێ دایك و باوكی مناڵه‌كه‌ن و ئایا ئه‌وان پێكه‌وه ده‌ژین.
- دایك و باوك به پێی ده‌ستووری سه‌ره‌كی، به‌رپرسیارەتی سه‌ره‌كی مناڵه‌كانی خۆیان هه‌یه. مناڵ‌یش ماف و پێویستی به حاوانه‌وه و خۆشه‌ویستی له لایه‌ن دایك و باوكه‌وه هه‌یه.
- دایك و باوك ده‌بێ بۆ دروست كردنی ژیانێكی خۆش بۆ مناڵه‌كان، ئاگایان لێ بێ كه ئه‌وان تاكووده‌بنه ١٨ساڵ خوارده‌مه‌نی و جل‌و به‌رگ و كه‌ل و په‌لی پێویستی دیكه‌یان هه‌بێت.
- دایك و باوك ئه‌ركی سه‌رشانیانه كه مناڵه‌كانیان باش په‌روه‌رده بكه‌ن. ئه‌وان بەردەوام ده‌بێ بیر له پێداویستی و خواستی مناڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه. یاسای پاراستنی مناڵان به كار هێنانی توند و تیژی له په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ‌دا قه‌ده‌غه دەکات.
- دایك و باوك ده‌بێ ئاگایان لێ بێ كه مناڵه‌كان به‌شداری خوێندنه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌بێ تێكۆشن مناڵه‌كان په‌روه‌رده‌یه‌ك وه‌رگرن كه به‌رژه‌وه‌ندی و لێهاتووییه‌كانی ئەوان دابین بكات.
- مناڵ مافی پێكه‌وه‌بونی هەم له گه‌ڵ دایك و هه‌م لە گەڵ باوكی هه‌یه، ته‌نانه‌ت كاتێكیش كه دایك و باوك جیا له‌یه‌ك بژین.
- دایك و باوك كاتێك كه مناڵه‌كه‌یان ناتوانێ سه‌ربه‌خۆ بڕیار بدات، ماف و به‌رپرسیاره‌تی بڕیاردانیان بۆ مناڵه‌كه‌یان هه‌یه . دایك و باوك ده‌بێ ورده ورده كه مناڵه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێ زیاتر و زیاتر گوێ بدنه ڕا و خواستی مناڵه‌كه. مناڵێك كه ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته ٧ ساڵ، مافی ده‌ربڕینی ڕای خۆی هه‌یه پێش ئه‌وه‌یكه دایك و باوك ده‌رباره‌ی دۆخی شه‌خسی ئه‌و بڕیار بده‌ن. یاسا ده‌ڵێ كاتێك كه مناڵ ته‌مه‌نی ده‌گاته ١٢ ساڵ، بۆچوونی وی ده‌بێ زۆر زیاتر له به‌ر چاو بگیرێت.
- مناڵێك كه ته‌مه‌نی ١۵ ساڵه‌ی پڕ كرد، خۆی مافی هه‌یه له سه‌ر پرسیاری وه‌كوو خوێنده‌واری و به‌شداری كردن یا نه‌كردنی له ڕێخڕاوه‌كان بڕیار بدات.
- ته‌مه‌نی قانوونی له نۆڕوێژ ١٨ ساڵه. به‌و مانایه كه مرۆڤ باڵغه بۆ ئه‌وه‌یكه خۆی ڕێكه‌وتنه‌كانی یاسایی ئمیزا بكات و خۆی ئابووری خۆی چاودێری بكات. دایك و باوك ئیتر هیچ به‌رپرسیاریه‌تێكیان نیه.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن





- ده‌رباره‌ی وێنه‌كان بدوێن. ئه‌وان چ په‌یوه‌ندێكیان به‌یاسای پاراستنی مناڵان هه‌یه؟
- له‌و وڵاتانه‌ی كه تۆ ده‌یانناسی، یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ پشتیوانی مناڵ هه‌یه؟
- ئه‌وه بۆ دایك و باوك چ مانایه‌كی هه‌یه كه یاسایه‌كی پاراستنی مناڵ هه‌یه؟
- پێویستێكانی ژیانێكی خۆش بۆ مناڵ چینه؟
- كاتێك كه گه‌نجێكی ١۵ ساڵانه ده‌یهه‌وێ قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی هه‌ڵبژێرێ، باشتره دایك و باوك چ ده‌ورێكی بگێڕن؟
- كامه بڕیاری یاسای پاراستنی مناڵان، به بڕوای تۆ گرنگترینن؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
یاسای پاراستنی مناڵان کێ دەگرێتەوە؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
ناوەڕۆکی یاسای پاراستنی مناڵان سەبارەت بە توند و تیژی لە کاتی په‌روه‌رده‌ی مناڵ چی نووسراوه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
خاترجەم بوون لە بەشدار کردنی مناڵ لە قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی ئەرکی کێیە؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟