ژیانی هاوسەری و خانەوادە
ئهو فیلمه ببینه
ژیانی هاوسەری و خانەوادە
ژیانی هاوسەری و خانەوادە
- سی لە سەدی ئەو ژن و پیاوانەی پێکەوە دەژین، وەکوو هاوژین دەژین. حەفتا لە سەدی ئەوان هاوسەر گیریان کردووە.
- نێونجی تەمەنی هاوسەرگیری بۆ هەوەڵ جار، هەم بۆ پیاو و هەم بۆ ژن، نێوان سی و چل ساڵە.
- هەموو ساڵێ کەمێک زیاتر لە پەنجا هەزار مناڵ لە نۆڕوێژ لە دایک دەبن.
- هەر ژنەی لە نۆڕوێژ بە نێونج نزیکەی ١،٤ مناڵی دەبێت.
سەرچاوە: SSB
جۆری جیاوازی خانەوادە
زۆربەی خەڵک بەشيک لە یەک خانەوادەن. هەندێک لە گەڵ ئەندامانی خانەوادەیەکی تر دەژین، لەحالێکدا هەندێک بە تەنیا دەژین. تەنانەت ئەوانەی کە بە تەنیا دەژین، خانەوادەیەکیان هەیە، بەڵام دەشێت کە خانەوادەکەی لە خانویەکی تر، شارێکی تر یا خود وڵاتێکی تر بژین.
ماڵ لەو کەسانە پێک دێت کە پێکەوە لە خانوویەکدا دەژین و ئابووری هاوبەشیان هەیە. ماڵێک دەشێت لە یەک یا زۆر کەس پێک هاتبێت. ئەم ڕۆ لە ماڵێکدا لە نۆڕوێژ بە نێونج کەمێک زیاتر لە دوو کەس دەژین.
لە ژێڕەوە نموونە دێنینەوە کە نیشان دەدا ماڵ لە نۆروێژ بە چ شێوەیەکە:
ژیانی هاوسەری
هەموو ساڵێ نزیکەی بیست هەزار ژن و پیاو لە نۆڕوێژ هاوسەرگیری دەکەن. ئەو کەسەی هاوسەرگیری دەکات، دەبێ ١٨ ساڵ بێت و بە خواستی خۆی هاوسەرگیری بکات. لە ٢٠٠٩-ەوە بەو لایە جووتی هاو رەگەز مافی هاوسەرگیریان وەرگرتووه. کاتێک مرۆڤ هاوسەرگیری کرد، وەکوو ئەرک دەبێ یەکتری بژێنن. ژن و مێرد کە قەرز وەردەگرن، هەردووکیان بۆ قەرزەکە بەرپرسن. ئەو شتانەی کە ئەوان دەیکرن، موڵکی هەر دوو لایانە. تەنانەت ئەگەر ته نیا یەکێک لە ژن و مێرد لە دەرەوە کار بکا، هه مان شتە. دایک و باوکی ئەو مناڵانەی کە لە دوای ٠١/٠١/٢٠٢٠ لە نۆڕوێژ لە دایک بوونە، لە بنچینەدا بەرپرسیارەتی هاوبەشیان لە سەر شانە. ئەمەش ئەو دایک و باوکانە دەگرێتەوە کە هاوسەرگیریان کردووە، هاوژیینن، یا خود پێکەوە ناژین.
نزییکەی چل لە سەدی ئەو کەسانەی هاوسەرگیری دەکەن، لەوانەیە پاشان لێک جیا بنەوە. ژن و پیاو هەر دووک دەتوانن داوای تەڵاق بکەن. مرۆڤ دەبێ وکوو دەستووری سەرەکی ساڵێک جیا بێت، پێش ئەوەیکە بتوانێ داوای تەڵاق بکات. لە حاڵەتێکدا کە هاوسەرگیری بە زۆر کرابێت، یا ئەگەر لە ژیانی هاوسەریدا توندوتیژی کرابێ، ئەو کات مرۆڤ دەتوانێ بێ ڕاوەستان تەڵاق وەربگرێت.
نزیکەی حەفتا و پێنج لە سەدی هەموو مناڵان، لە گەڵ دایک و باوکیان دەژین. پاش جیا بوونەوە هەر دووکیان ئەرک و مافی حاوانەوەی مناڵەکەیان هەیە.
زۆر کەس هەنە بۆ ماوەیەک ژیانی هاوبەش هەڵدەبژێڕن، بە بێ ئەوەیکە ژیانی هاوسەری پێک بێنن. هاوژین هەمان ئەرک و مافی ئابووری و یاساییان ئۆتۆماتیک بە سەر یەکەوە نیە. بۆیە زۆر لەو کەسانە بۆ نووسینی ڕێکەوتنامەی میراس یا بەش کردنی سامان لە کاتی جیابوونەوە، دەچنە لای پارێزەر.
پێكهوه قسان بكهن
- خانەوادە چیە؟
- دەربارەی شێوەکانی جیاوازی پێکەوە ژیان قسان بکەن.
- دەربارەی قەوارەی ماڵەکان لە نۆڕوێژ و وڵاتەکەی خۆت، قسان بکەن. ئەوە دەربارەی کۆمەڵگای جۆراوجۆر چیمان پێ دەلێت؟ ئەوە چ ئاکامێک بۆ ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری هاونیشتمانیان دێنێتە پێش؟
- دەربارەی چۆن دایکان و باوکان کاتی جیا بوونەوە بە باشترین شێوە دەتوانن ئاگاداری مناڵەکانیان بکەن، گفتوگۆ بکەن.
- دەربارەی ئەوەیکە بۆچی زۆربەی خەڵک لە جیاتی هاوسەرگیری ژیانی هاوژینی هەڵدەبژێرن، گفتوگۆ بکەن.
ئاننا و مۆڕتن ژن و مێردن و دوو مناڵی چکۆڵەیان هەیە. مناڵەکان دەچنە باخچەی ساوایان، و ئاننا و مۆڕتن هەر دووکیان تەواو وەخت کار دەکەن. ئەوان تازە خانوویەکیان لە نزیکی دایک و باوکی ئاننا کڕییوە. خانووەکە گڕان بوو و بۆیە ئەوان قەرزێکی زۆریان لە بانک وەرگرتووە. بەر لەوە، هەر دووکیان قەرزی کاتی خوێندن و قەرزی ماشێنیشیان هەیە. هەر دووکیان ماندوونە. ئەوان زۆر کات لە سەر ئەوەیکە کێ کار و باری ماڵێ بکات و چۆن خەرج و دەخڵیان یەکتر بگرێتەوە، پێکەوە شەڕ و کێشەیانە. لە کاتی شەڕ و دەمەقاڵەیەکی گەورە، ئاننا بە دەنگی بڵند دەلێت: «ئیتر زیاتر بەرگە ناگرم. من جیا دەبمەوە!»
- دەربارەی دۆخی ئاننا و مۆڕتن قسان بکەن. دەتوانن چ بکەن بۆ ئەوەیکە ژیانی رۆژانەیان هاسانتر بکەن؟
- چ ئاکامێکی بۆ خانەوادە دەبێت، ئەگەر ئاننا و مۆڕتن جیا بنەوە؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
بنەماڵە چیە؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
بە نێونج چەند نەفەر لە ماڵێکی نۆڕوێژی دەژین؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
کاتێک مرۆڤ هاوسەرگیری دەکات و مناڵی دەبێت، ئەرکی دایک و باوکی لە ئەستۆی کێیە؟
ڕاست یا هەڵە ههڵیبژێره
ئهم ووتانه بخوێنهوه. كامهیان ڕاستن؟ كامهیان ههڵهن؟
ڕاست یا هەڵە ههڵیبژێره
ئهم ووتانه بخوێنهوه. كامهیان ڕاستن؟ كامهیان ههڵهن؟