خەتەنه‌کردنی زاوزێی مێینە

Læreplan

Grunnleggende ferdigheter

Muntlige ferdigheter
Digitale ferdigheter

Tverrfaglige tema

Folkehelse og livsmestring

Læreplan i samfunnskunnskap for voksne innvandrere etter integreringsloven

samtale om hva negativ sosial kontroll, vold i nære relasjoner, tvangsekteskap og kjønnslemlestelse er, om juridiske og personlige konsekvenser av dette, og om aktuelle hjelpetilbud

Kjerneelement

Individ og fellesskap

Læringsaktivitet

Muntlig aktivitet

خەتەنه‌کردنی زاوزێی مێینە

خەتەنەکردنی زاوزێی مێینە، یان خەتەنەی مێینە، دەستێوەردانێکە کە بە بێ پێویستی پزیشکی، ئەندامی زاوزێی دەرەکی میینه تێک دەدرێت یان لادەبرێت. ئه‌گه‌ر زۆر یان کەم زیانی پێ گەیشتبێت یان لابردرابێت بە خەتەنە دادەنرێت. خەتەکردنی مێینە لە نۆڕوێژ قەدەغەیە. خەتەنه‌کردنی زاوزێی مێینە زیانبەخشە و دەتوانێت تا کۆتایی ژیان نەخۆشیی گەورە بۆ ئەم کیژە به دوای خۆیدا بێنێت.

بەها گرنگەکانی کۆمەڵگای نۆروێژ، یەکمافی و یەکسانی نێوان ڕەگەزه‌كانه‌. ئەوە ئاسایی و سروشتیه کە ڕێگە بە هەموو کەسێک بدرێت کە بڕیار لەسەر جەستەی خۆی بدات. خەتەنه‌کردنی زاوزێی کیژان ئەو بەهایانە پێشێل دەکات. هەروەها پەیماننامەی نێودەوڵەتیش پێشێل دەکات. لە چەند وڵاتێکدا خەتەکردنی مێینە به‌کار دێنرێت، ئه‌وه‌ش هەر قەدەغەیە.

  • بە ئەنقەست زیان گه‌یاندن بە ئەندامی زاوزێی کیژێک یا ژنێک قەدەغەیە.
  • دابینکردنی هەر یارمەتی و دەرفەتێک بۆ زیانگەیاندن بە ئەندامی زاوزێی کیژ یان ژنێک قەدەغەیە.
  • بردنی کیژێک بۆ ده‌ره‌وه‌ی نۆڕوێژ بۆ خه‌ته‌نه کردنی ئەندامی زاوزێی قەدەغەیە.
  • تەنانەت ئەگەر کیژ یا ئافرەتیش ڕازی بە خەتەنە کردن بێت، ئەوه هێشتا قەدەغەیە.
  • هەروەها نوێکردنەوە یا دووبارە دروستکردنەوەی زاوزێی خه‌ته‌نه‌كراوی پێشووی مێیینه‌ قەدەغەیە.
  • سزای شکاندنی یاسا تا 6 ساڵ زیندانییە.
  • ئەو کەسەی خەتەنەکردنی زۆر ناڕێکی مێینە دەکات، دەکرێت تا 15 ساڵ زیندان سزا بدرێت.
  • بەرێوەبەرانی زۆر پیشە و کۆمەڵگەی ئایینی ئەرکیان هەیە هەوڵ بدەن پێشی خەتەنە کردنی مێینە بگرن. ئەگەر ئەوان ئەم کارە نەکەن ئەرکی بەرگری کردنیان ژێرپێ ناوە. دەکرێت بە غەرامە یا زیندانی کردن بۆ ماوەی یەک ساڵ سزا بدرێن.

سەرچاوە: Lovdata

لێرە، ئه‌م كه‌سه‌ی خەتەنە کراوه‌، یا ئەو کەسه‌ی مەترسی خه‌ته‌نه‌ كردنی له‌سه‌ره، دەتوانێ یارمەتی بەدەست بهێنێت:

  • دكتۆری تایبه‌تی خێزان
  • بنکەی تەندروستی
  • پۆلیس
  • دەستەی لێهاتوویی دژی زەواجکردنی زۆرەملی، خەتەنه‌کردنی مێینە و کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی نەرێنی، تەلەفۆن: ٤٧٨٠٩٠۵٠
  • تەلەفۆنی خاچی سوور ٨١٥٥٥٢٠١
  • لە دەرەوەی وڵات، دەتوانی پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی نۆڕوێژەوە بکەیت.

پێكه‌وه‌ قسان‌ بكه‌ن

  • بۆچی لە هەندێک کەلتوور خەتەنەکردنی کیژان باوه؟
  • گرووپە جیاوازەکان چی دەتوانن بکەن بۆ کۆتایی پێهینانی نەریتێکی ئاوا؟
  • بە چ شێوەیەک یاسا توندەکانی نۆڕوێژ دەتوانن ڕێگە لە خەتەنەکردنی کچان بگرن؟

وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژیره

خەتەکردنی زاوزێی مێینە چییە؟

وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژیره

چەند ساڵ زیندان دەتوانیت بۆ گێچەڵی خه‌ته‌نه‌ كردنی زاوزێی مێینە ببردرێته‌وه؟

وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژیره

بۆ چ ماوه‌یه‌ک دەتوانی سزا بدرێیت ئەگەر لەئەرکی پێشگیری سەرپێچی بکەیت؟

ئەم ڕستەیە پڕ کەوە

ئەگەر کیژ یا ژن بە خەتەنه‌کردنی مێینە ڕازی بێت، ئەوە ...

وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره‌