نۆڕوێژیه‌كانی پێشین
نۆڕوێژیه‌كانی پێشین
سه‌رده‌می سه‌هۆڵبه‌ندان
له ڕابردوویه‌كی زۆر دوور هه‌رێمی باكووری ئه‌وروپا به سه‌هۆڵی هه‌تا سێ هه‌زار مه‌تر ئه‌ستوور داپۆشرابوو. دواكات پله‌ی گه‌رما به‌ره‌و سه‌رێ چوو، و سه‌هۆڵه‌كه ورده ورده توواوه.
سه‌رده‌می به‌ردین (١٠٠٠٠ پێش زایین - ٢٠٠٠ پێش زایین)
مرۆڤ بۆ هه‌وه‌ڵ جار دوازده هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاته نۆڕوێژ. زستانانه له نێوان باشووری ئه‌وروپا و كه‌ناراوه‌كانی نۆڕوێژ سه‌هۆڵبه‌ندان بوو، وه ئێمه پێمانوایه كه مرۆڤ و ئاژڵ به سه‌ر سه‌هۆڵدا هاتنه نۆڕوێژ. دۆزڕاوه‌كانی شوێنه‌وارناسی نیشان ده‌دات كه مرۆڤ به تووه، كارگ، ماسی و ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی نێچیری كردووه، ژیاوه. ئه‌وان ئامراز و چه‌كی چاكراو له به‌رد، ئێسك و داریان به‌كار هێناوه. بۆیه ئه‌و سه‌رده‌مه به نێوی سه‌رده‌می به‌ردیین ناو ده‌به‌ین.
ماوه‌ی چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له نۆڕوێژ مرۆڤ ده‌ستی به كشت و كاڵ كرد.
سه‌رده‌می بڕۆنز (١٨٠٠ پێش زایین - ۵٠٠ پێش زایین)
جووتیاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ورده ورده توانیان ده‌ستیان به كه‌ره‌سته، چه‌ك و گه‌وهه‌ری چاكراو له بڕۆنز بكه‌وێت. جووتیاره‌کان ده‌ستیان به به‌كارهێنانی ئه‌سپ وه‌كوو ئاژه‌ڵی ڕاكێشان كرد، ژنه‌كان فێر بوون خوری بهۆننه‌وه و جلوبه‌رگ له خوری مه‌ڕ بچنن.
ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌كوو سه‌رده‌می بڕۆنز ده‌ناسین. كه‌ش و هه‌وای سه‌رده‌می بڕۆنز له نۆڕوێژی ئێستا گه‌رمتر بوو.
سه‌رده‌می ئاسن (۵۰۰ پێش زایین - ١٠۰ پاش زایین)
كه‌ش و هه‌وای ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌كوو كه‌ش و هه‌وای ئێستا بوو. مرۆڤه‌كان له نۆڕوێژ فێری چاك كردنی ئاسن له كانزای خاوی ئاسن بوون كه له زه‌لاوه‌كان ده‌یاندیته‌وه و بۆ چاك كردنی كه‌ره‌سته و چه‌ك به‌كاریان ده‌ێنا. به‌و كه‌ره‌ستانه چاندنی زه‌وی و زار ئاسانتر بوو و ڕاده‌ی خۆراكیش بەرەو سه‌رێ چوو. ژماره‌ی جه‌ماوه‌ر زیادی كرد. ئه‌و سه‌رده‌مه به نێوی سه‌رده‌می ئاسن نێو ده‌به‌ین.
سه‌رده‌می ڤایكینگ (٨۰۰ پاش زایین - ١٠۵۰ پاش زایین)
جووتیاره هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێزه‌كان له گه‌وره‌ترین مه‌زراكان ده‌ژیان. ئه‌و جووتیاره گه‌ورانه ئاغا بوون. ئه‌وان بۆ پاراستنی ویلایه‌ته‌كانیان سه‌ربازیان هه‌بوون. له ئاخیره‌كانی سه‌ده‌ی ٧٠٠ كۆمه‌ڵێك له‌و ئاغایانه له نۆڕوێژه‌وه به‌ره‌و وڵاته‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا كۆچیان كرد. هەندێكیان تاجری لێهاتوو بوون، له هه‌مان كاتدا شه‌ڕكه‌ر و چه‌ته‌ش بوون. ئه‌وان وه‌ک ڤایكینگ ده‌ناسران.
له ساڵی ٨٧٢ ڤایكینگ شا هاڕاڵد هۆرفاگره بوو به شای نۆروێژ.
ئایینی ڤایكینگه‌كان دەگەڕاوە سەر چیرۆكه‌كانی خودایانی نۆڕوێژی دێرین که ئه‌وان چه‌ند باش ده‌یانتوانی یارمه‌تی دروێنه و ده‌خڵودان، وه‌به‌رهێنان و شه‌ڕ بده‌ن. كۆمه‌ڵێك له ڤایكینگه‌كان له گه‌ڵ ئایینی مه‌سیحیه‌ت له ڕێگای سه‌فه‌ری خۆیان له ده‌وری ئه‌وروپا ئاشنا بوون و ئه‌و باوه‌ڕه‌یان له گه‌ڵ خۆیان بۆ وڵاته‌كه‌یان هێنا. ئایینی مه‌سیحیه‌ت له سه‌ده‌ی ١١-دا (١٠٠٠) له نۆڕوێژ دامه‌زرا. ساڵی ١٠٣٠ لە مێژووی نۆڕوێژدا ساڵێکی گرنگ بوو. ئەو ساڵە لە شاری Stiklestad لە پارێزگای Trøndelag شەڕێک ڕوویدا. لەوێ پیاوی مەسیحی Olav Haraldsson لە دژی سەرۆکە بەهێزەکان کە باوەڕیان بە ئایینی کۆنی ڤایکینگ بوو، شەڕی کرد. هەرچەند Olav شەڕەکەی دۆڕاند، بەڵام مەسیحیەکان زیاتر و زیاتر شوێنی خۆیان لە نێو خەڵکدا کردەوە. لە کۆتایدا مەسیحیەت بەسەر ئایینی نۆرسی کۆندا زاڵ بوو.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- ئایا ده‌رباره‌ی مێژووی دێریینی وڵاته‌كه‌ت زانیاریت هه‌یه؟
- ئایا ده‌توانی ئه‌و شتانه‌ی كه له سه‌رده‌مه جۆراوجۆره‌كانی نۆڕوێژ قه‌وماوه له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له وڵاته‌كه‌ی تۆ له هه‌مان كاتدا هاتۆته پێش، هه‌ڵسه‌نگێنی؟
- ئایا ده‌رباره ڤاكینگه‌كان، پێش هاتنت بۆ نۆڕوێژ بیستبووت؟
- ئایا ڤایكینگه‌كان بۆ مێژووی وڵاته‌كه‌ی تۆ هیچ گرنگێكیان هه‌بوو؟
- ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی و هۆی گۆڕینی ئایین له لایه‌ن جه‌ماوه‌ر پێكه‌وه قسان بكه‌ن. ئه‌و ئاڵ و گۆڕه چۆن ده‌یتوانی كاریگه‌ری بخاته سه‌ر ژیانی ئه‌و خه‌ڵكانه؟ ئایا شتێكی له‌م شێوه‌یه له وڵاته‌كه‌ی تۆ قه‌وماوه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
چ کاتێک مروڤی سەرەتایی هاتنه نۆروێژ؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
له سه‌رده‌می بڕۆنز له نۆڕوێژ چی قه‌وما؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
له كامه سه‌رده‌م كه‌ش و هه‌وا وه‌كوو ئێستا بوو؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
وێنه‌ی ڕاست هه‌ڵبژێره
كامه وێنه سه‌رده‌می ڤایكینگه‌كان نیشان ده‌دات؟
له سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه كلیك بكه
له خشته‌ی کاتی له سه‌ر سه‌رده‌می ڕاست كلیك بكه. سه‌رده‌می ئاسن چ کاتێک بوو؟
له سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه كلیك بكه
له خشته‌ی کاتی له سه‌ر سه‌رده‌می ڕاست كلیك بكه. سه‌رده‌می ڤایكینگه‌كان چ کاتێک بوو؟
له سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه كلیك بكه
له خشته‌ی کاتی له سه‌ر سه‌رده‌می ڕاست كلیك بكه. سه‌رده‌می بڕۆنز چ کاتێک بوو؟