سروشت و پاراستنی ژینگە
سروشت و پاراستنی ژینگە
سروشت و پاراستنی ژینگە چه‌مكێكه، کە له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ كاری پاراستنی سروشت و ژینگە واته ئوێكۆسیستهم به‌كار ده‌هێنرێت. هەروەها سەبارەت بە سنوردارکردنی گۆڕانکارییەکانی سروشت و پاککردنەوە و چاککردنەوەی ئەو زیانانەی کە مرۆڤ لە سروشتی داوە. پارێزەرانی سروشت و ژینگە دەبێت دڵنیامان کەنهوه كه مرۆڤ، ئاژەڵ و ڕووەکەکان ژینگەی ژیانی باشیان هەیە و هەروەها له داهاتوش دا دەیان بێت.
دووبارە بەکارهێنان و ساغ كردنه‌وه
دووبارە بەکارهێنان مانای ئەوەیە کە ئەو شتانەی کە بە هۆکاری جیاواز ئیتر پێویستمان نینە، دەتوانرێت لەلایەن کەسانی ترەوە بەکار بهێنرێنەوە. ساغ كردنه‌وه مانای ئەوەیە کە شتەکان وه‌كوو کەرەستەی خاو له‌یه‌ك جیا دەکرێنەوە، و پاشان بە شێوازێکی نوێ مونتاژ ده‌كرێن، یا خود بۆ چاككردنی بەرهەمێکی نوێ دهتوێنڕێنهوه. دووبارە بەکارهێنانەوە له‌م ساڵانه‌ی دوایی زۆر بەناوبانگ بووە. زۆر کەس دەیانەوێت سه‌باره‌ت به بەکارهێنان و بەکارهێنانەوەی كه‌ل و په‌لی ڕازاندنه‌وه هەڵوێستێكی هۆشیارانەتریان هەبێت، و شتومه‌كی وه‌ك جلوبه‌رگ، قه‌نه‌فه و شتی تری بهكارهێنڕاو ده‌كڕن.
جیا کردنه‌وه‌ی زبڵ
هەموو دانیشتوویەکی نەرویج ساڵانە چەند سەد کیلۆ زبڵ و خاشاک فڕێ دەدات. لە زۆربەی شارەکان، دانیشتووان خۆیان زبڵه‌كانیان جیا ده‌كه‌نه‌وه. ئێمە بەم جیاكردنه‌وه «kildesortering» دەڵێین. ئێمە دەتوانین هەندێکیان لە ماڵەوە جیاکەینەوە، هەندێکیشیان دەشێت پێویست بێت له‌گه‌ڵ خۆمان بیانگۆزینەوە جێگای تایبەتی گه‌ڕاندنه‌وه.
لە جێگای گه‌ڕاندنه‌وه، تانكی گه‌وره‌ی زبڵ هەیە بۆ جۆرە زبڵه جیاوازەکان. هەروەها زۆربەی شارەوانییەکان وێستگەیەکی گەورەی جیاکردنەوەی زبڵیان بۆ فڕێدانی کەلوپەلی گەورەتر وەکوو قه‌نه‌فه، ئامێرەکانی شوشتن، زبڵی باخچه یا سەتڵی بۆیاخ کە دەمانەوێت فڕێیان بدەین هەیە.
فیڕۆدانی خۆراك
فیڕۆدانی خۆراك کاتێکە کە خۆراكێك كه بۆ خواردن ده‌بێت، فڕێ دەدرێت یان بۆ شتێکی تر جگە لە خواردنی مرۆڤ بەکاردههێنرێت. لەسەر ئاستی جیهان، سێیەکی هەموو ئەو خۆراکانەی بەرهەم ده‌هێنرێن، فڕێده‌درێت. لە نۆروێژ ساڵانە زیاتر لە 400,000 تۆن خواراک فڕێدەدەین. ئەم خواردنانه لە پیشەسازی خۆراک، فرۆشگای خۆراك، چێشتخانە و خواردنگەکانی تر و هه‌روه‌ها لە خێزانەکانەوە دێن. ئەو خواردنەی کە هەموو ساڵێک لە ئاستی جیهانیدا فڕێ دەدرێت بۆ تێر كردنی هەموو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له جیهاندا برسینه، بەس بوو.
دەردانی گازی گەرمخانەیی
لە نەرویج دەردانی گازی گەرمخانەیی بە شێوەیەکی بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە. زۆرترین دەردانی گازی ژەهراوی لە دەرهێنانی نەوت و گاز و پیشەسازی و کانگا و هاتوچۆی ڕێگاوبانەکانەوە دێت.
لە ساڵی 2024 بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیاتر بوو لە ئۆتۆمبێلی بەنزین کە لە نەرویج تۆمارکرابوون. ئامانج لێی ئەوەیە کە نزیکەی هەموو ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانەی کە دەفرۆشرێن ئۆتۆمبێلی سفر دەردانی گازی ژەهراوی بن. ئۆتۆمبێلێکی سفر دەردانی گازی ژەهراوی گەرمخانەیی دەرنادات. ئامانجێکی دیکە ئەوەیە کە هەر زیادبوونێکی گواستنەوەی سەرنشین لە شارە گەورەکاندا پێویستە بە گواستنەوەی گشتی، پاسکیلسواری یان پیاسەکردن بەدیبهێنرێت. کەواتە ئەگەر ژمارەی دانیشتوانیش زیاد بکات، نابێت هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بە هەمان شێوە زیاد بکات.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- هەر کام له ئیمە بۆ پاراستنی سروشت و ژینگە دەبێ چی بکەین؟
- پێكه‌وه سه‌باره‌ت به دووبارە بەکارهێنان و ساغ كردنه‌وه قسان بکەن.
- ئایا تۆ هەندێ جار شتی بەکارهێنراو دەکڕی؟ بۆ بەڵێ، یا خود بۆچی نا؟
- پێكه‌وه سه‌باره‌ت به جیاکردنەوەی زبڵ بدوێن. بۆچی ئێمە زبڵ جیا ده‌كه‌ینه‌وه؟ چی ڕوودەدات ئەگەر ئێمە زبڵ جیا نەکەینەوە؟
- باسی بەفیڕۆدانی خۆراک بکەن. بۆچی ئێمە ئەوەندە خواردن فڕێ دەدەین؟ تۆ خواردن فڕێدەدەیت؟ بۆ بەڵێ، یا خود بۆچی نا؟ چی بکەین بۆ ئه‌وه‌یكه كه‌متر خۆراك فڕێ بده‌ین؟
- سه‌باره‌ت به بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی شەخسی له‌به‌رابه‌ر بەکارهێنانی گواستنەوەی گشتی، قسان بكه‌ن. ئایا هەموو خەڵکی نۆروێژ بۆ بەکارهێنانی گواستنەوەی گشتی، هەلی یه‌كسانیان هەیە؟ بۆ بەڵێ، یا خود بۆچی نا؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
دووبارە بەکارهینان مانای چیە؟
وه‌ڵامی ڕاست هه‌ڵبژێره
ساڵانە هه‌ر هاوڵاتیەکی نۆروێژ چەنده فڕێ دەدات؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
هۆکاری زۆرترین دەردانی گازی گەرمخانەیی لە نەرویج چییە؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟
وێنه‌ی ڕاست هه‌ڵبژێره
چ وێنەیەک پیشانی دەدات کە چۆن دەتوانین لە ژیانی ڕۆژانەدا ژینگە دۆست بین؟ وەڵامی گونجاوە زۆرن.