فەرمانگەی پاراستنی مناڵ

Lærerinnhold

Tips til undervisningen

Det er viktig at barnevernet presenteres som en institusjon som er der for å hjelpe barnet, og at det aller beste er hvis foreldre selv tar kontakt og får hjelp når de ser at de trenger det.

I tillegg til barnevernet har vi også familievernkontorer som jobber for å støtte og hjelpe familier.

Tips til undervisninga

Det er viktig at barnevernet blir framstilt som ein institusjon som er der for å hjelpe barnet, og at det kjem fram at det er best om foreldre sjølve tek kontakt og får hjelp dersom dei ser at dei treng det.

I tillegg til barnevernet finst det òg familievernkontor som jobbar for å støtte og hjelpe familiar.

Læreplan

Grunnleggende ferdigheter

Muntlige ferdigheter
Digitale ferdigheter

Tverrfaglige tema

Folkehelse og livsmestring

Læreplan i samfunnskunnskap for voksne innvandrere etter integreringsloven

gi eksempler på hvordan offentlige etater, som for eksempel barnehage, skole og barnevern, kan støtte familier

Kjerneelement

Individ og fellesskap

Læringsaktivitet

Muntlig aktivitet

فەرمانگەی پاراستنی مناڵ

حاواندنه‌وه‌ و په‌روه‌رده‌ كردنی مناڵ پێش هه‌ر شتێك به‌رپرسیاره‌تی دایك و باوكه‌. هێندەک‌ دایک و باوک هەن کە دەشێت به‌ هۆی دۆخی سه‌ختی ژیان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت یا خود درێژ پێویستیان به‌ یارمه‌تی بێت‌. فەرمانگەی پاراستنی مناڵ له‌و دۆخانه‌دا ده‌توانێ یارمه‌تی مناڵ و خانه‌واده‌ بدات. له‌ هه‌موو شاره‌كانی وڵات فەرمانگەی پاراستنی مناڵ هه‌یه‌.

مێژووی فەرمانگەی پاراستنی مناڵ له‌ نۆڕوێژ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی ١٨٠٠. نۆڕوێژ یه‌كه‌م وڵات بوو له‌ دونیا كه‌ یه‌ك فەرمانگەی ده‌وڵەتی پاراستنی مناڵی دانا بۆ ئه‌وه‌یكه‌ یارمه‌تی ئه‌و مناڵانه‌ بدات كه‌ له‌ دۆخێكی هه‌ستیاری ژیان دا بوون‌، وه‌ ئه‌و مناڵانه‌ی كه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تی و پاراستنی زیاتر هه‌بوو‌. هه‌ووه‌ڵ یاسا، «vergerådsloven» (یاسای ئامۆژگاری و چاوەدێری) له‌ ساڵی ١٩٠٠ چەسپێندرا.

فەرمانگەی پاراستنی مناڵ بۆ ئه‌و مناڵانه‌یه‌ كه‌ یارمه‌تیان پێویسته‌.

  • فەرمانگەی پاراستنی مناڵ ده‌بێ تێكۆشان بکات كه‌ مناڵ و گه‌نج له‌ دۆخێكی ئه‌مین دا گه‌وڕەبن.
  • فەرمانگەی پاراستنی مناڵ ده‌بێ یارمه‌تی و پشتگیری ئه‌و مناڵ، گه‌نج و خانه‌وادانه‌ بدات كه‌ دۆخێكی خڕاپیان له‌ بنه ماڵەدا هه‌یه‌.
  • فەرمانگەی پاراستنی مناڵ ته‌دبیری یارمه‌تی جۆراوجۆری هه‌یه‌، وه‌كوو نموونه‌ ڕێنوێنی، زه‌حمه‌ت كه‌م كردنه‌وه‌ و چاوه‌دێری. دایك و باوك خۆیان ده‌بێ ئه‌و خزمه‌تانه‌ داوا بكه‌ن.
  • گرنگترین ئه‌ركی فەرمانگەی پاراستنی مناڵ، پاراستنی مناڵه‌، هەوڵ دەدرێ ئه‌م کارە به‌ هاوكاری خانه‌واده‌ بێتە ئاراوە.
  • ئه‌گه‌ر پێویست بكات، فەرمانگەی پاراستنی مناڵ ده‌توانێ خانه‌واده‌یەكی تازه‌‌ بۆ مناڵێك كه‌ پێویستی به‌ پاراستن له‌ به‌رابه‌ر دایك و باوكیدا هه‌بێت‌، بدۆزێته‌وه‌.
  • هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ فەرمانگەی پاراستنی مناڵ كار ده‌كه‌ن، ئه‌ركی نهێنی پاراستنیان هه‌یه‌.
  • هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ گه‌ڵ مناڵ كار ده‌كه‌ن، ئه‌ركی خه‌به‌ركردنه‌وه‌ی فەرمانگەی پاراستنی مناڵانیان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وان گومان بكه‌ن كه‌ له‌ خانه‌واده‌دا‌ توند و تیژی هه‌یه‌.
  • هەموو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بۆ مناڵێك نیگه‌رانن، باشه‌‌ فەرمانگەی پاراستنی مناڵ خه‌به‌ر كه‌نه‌وه‌.

مناڵ و گه‌وره‌ چۆن ده‌توانن له‌ گه‌ڵ فەرمانگەی پاراستنی مناڵ په‌یوه‌ندی بگرن؟

هه‌موو شاره‌وانێك فەرمانگەیه‌كی پاراستنی مناڵی هه‌یه‌ كه‌ به‌ رۆژ كراوه‌یه‌‌. مناڵ و گه‌وره‌ هه‌ر دووكیان ده‌توانن سەردانیان بکەن. به‌ ئێوارانه‌ و شه‌وانه‌ و كۆتایی حه‌ڤته‌ مناڵ یا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بۆ مناڵێك نیگه‌رانن ده‌توانن بۆ ته‌له‌فۆنی ده‌ست به‌جێی ئاگاداركردنه‌وه‌ی مناڵ و گه‌نج ١١٦١١١ ته‌له‌فۆن بكه‌ن.

پێكه‌وه‌ قسان‌ بكه‌ن

  • ده‌رباره‌ی ده‌وری فەرمانگەی پاراستنی مناڵ له‌ كۆمه‌ڵگای نۆڕوێژ گفتوگۆ بكه‌ن.
  • له‌ چ حاڵه‌تێكدا مناڵ ده‌توانێ پێویستی به‌ پاراستن له‌ به‌رانبه‌ر خانه‌واده‌ی خۆی هه‌بێت؟
  • زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ نۆڕوێژ تازه‌نه‌، سه‌باره‌ت به‌ فەرمانگەی پاراستنی مناڵ به‌ شك و گومانن. به‌ بڕوای تۆ بۆچی ئاوایه‌؟

وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە

كه‌ی بۆ هه‌وه‌ڵ جار یاسای پاراستنی مناڵ، «vergerådsloven»، له‌ نۆڕوێژ ده‌ستی پێكرد؟

وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە

مرۆڤ له‌ كوێ فەرمانگەی پاراستنی مناڵ ده‌بینێته‌وه‌؟

ئەو ڕستەیە پڕ کەوە

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ گه‌ڵ مناڵ كار ده‌كه‌ن، ئه‌ركی خه‌به‌ركردنه‌وه‌ی فەرمانگەی پاراستنی مناڵیان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وان گومانیان هه‌بێت …

ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره

ئه‌م ووتانه‌ بخوێنه‌وه‌. كامه‌یان ڕاستن‌؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن‌؟

مێژووی فەرمانگەی پاراستنی مناڵ له‌ نۆڕوێژ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی ١٨٠٠.
ته‌نبێ كردنی به‌ده‌نی و توندوتیژی دژی مناڵ له‌ نۆڕوێژ یاساییه‌.
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ فەرمانگەی پاراستنی مناڵ كار ده‌كه‌ن، ئه‌ركی نهێنی پاراستنیان هه‌یه‌.
ته‌نیا گه‌وره‌كان ده‌توانن بچنه‌ لای فەرمانگەی پاراستنی مناڵان.
فەرمانگەی پاراستنی مناڵ ده‌بێ تێكۆشێ كه‌ مناڵ و گه‌نج له‌ دۆخێكی ئه‌مین دا و به‌ بێ توند و تیژی گه‌وڕه‌ بن.

ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره

ئه‌م ووتانه‌ بخوێنه‌وه‌. كامه‌یان ڕاستن‌؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن‌؟

فەرمانگەی پاراستنی مناڵ ده‌توانێ یارمه‌تی ئه‌و مناڵ و خانه‌وادانه‌ بدات كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت یا خود درێژ پێویستیان به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌.
فەرمانگەی پاراستنی مناڵ لە شار به‌ رۆژ كراوه نیه‌‌‌.
گرنگترین ئه‌ركی فەرمانگەی پاراستنی مناڵ، پاراستنی مناڵه‌.
ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ده‌ست به‌جێ بۆ مناڵ و گه‌نجان ئه‌وه‌یه‌: ١١٦١١١.
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ فەرمانگەی پاراستنی مناڵ كار ده‌كه‌ن، ئه‌ركی نهێنی پاراستنیان هه‌یه‌.