ئایین و ڕوانگه‌ی ژیان
ئایین و ڕوانگه‌ی ژیان
نۆڕوێژ كۆمه‌ڵگایه‌كی فره كه‌لتورری و لائیكه. كۆمه‌ڵگای لائیك به‌م مانایه دێت كه ئایین له سه‌ر كۆمه‌ڵگا كاریگه‌ری دانه‌ناوه. ئه‌م مژاره هه‌م كه‌سی شه‌خسی ده‌گرێته‌وه هه‌م كاتێك یاسای وڵات شكڵ ده‌گرێت. ڕوانگه‌ی نۆڕوێژیه‌كان به ئایین له ماوه‌ی ئه‌و دوو نه‌سله تازه‌دا زۆر گۆڕاوه. ئایین له ڕابردوو به ڕاده‌یه‌كی زۆر له سه‌ر ژیانی خه‌ڵك زاڵ بوو. ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی نۆڕوێژیه‌كان هه‌ڵوێستێكی زیاتر بێ لایەنیان له گه‌ڵ ئایین هه‌یه، هه‌ر چه‌ند زۆر كه‌س به بۆنه‌ی گرنگ له ڕووداوەکانی ژیانیاندا وه‌كوو ناوڵێنان، ڕاستاندن، هاوسه‌رگیری و به خاك سپاردن ڕوو له كه‌نیسه ده‌كه‌ن.
هه‌تا ساڵی ٢٠١٢ پروتستانیسم ئایینی ڕه‌سمی نۆڕوێژ بوو، واته كه‌نیسه‌كانی نۆڕوێژ كه‌نیسه‌ی ڕه‌سمی بوون. پێش ١٨٤۵ واز هێنان له كه‌نیسه‌ی ڕه‌سمی نۆڕوێژ قه‌ده‌غه بوو، وه نزیك ساڵی ١٨۵۰ به غه‌یره مه‌سیحیه‌كان ئیزن درا خۆیان له نۆڕوێژ ڕێكخه‌ن. واته نۆڕوێژ ئێتر كه‌نیسه یا خود ئایینێكی ڕه‌سمی نه‌بو. بەڵام هێشتا بە زۆریینەی خەڵکی نۆڕوێژ ئەندامی کەنیسەی نۆڕوێژین. ئه‌وانی ماون، بەسه‌ر ئایینه‌كانی ترا دابه‌ش ده‌بن، یا خود هۆگریان به سه‌ر هیچ ئایینێكدا نیه.
له نۆڕوێژ ئایین به ته‌واوی ئازاده. به‌و مانایه كه مرۆڤ ده‌توانێ دینی خۆی به بێ ئه‌وه‌یكه له چەوسانەوە یا خود سزادان بترسێت، به‌جێ بێنێت. ئه‌وه هه‌ر وه‌ها به‌و مانایه‌ش دێت كه هه‌ر كه‌س ده‌توانێ ئازادانه هه‌ر ئایینێكی پێی خۆش بێت هه‌ڵبژێرێ. به هه‌مان پلە گرنگه كه هه‌ر كه‌س ئازاده ئه‌گه‌ر نه‌خوازێت، هۆگری به هیچ دینێک نه‌بێت.
كۆمه‌ڵگاكانی بڕوا و ئایین ده‌تواننن له ده‌وڵه‌ت و شاره‌وانی یارمه‌تی ئابووری وه‌رگرن. بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی کۆمه‌ڵگاكانی بڕوا و ئایینی په‌سه‌ندكراو، به ڕاده‌ی كه‌نیسه‌ی نۆڕوێژ یارمه‌تی ئابووری پێشكه‌ش ده‌كرێت.
پێكه‌وه قسان بكه‌ن
- ئیمڕۆ چۆن دین له سه‌ر ژیانی خه‌ڵك له نۆڕوێژ كاریگه‌ری داده‌نێت؟ له وڵاتی دیكه، كه تۆ ئاشناییت لەگەڵی هه‌یه چۆنه؟
- ئایا لائیك بوونی كۆمه‌ڵگایه‌ك باشه یا خراپ؟
- له وڵاتی فره كه‌لتووری ئه‌مڕۆی نۆڕوێژ چۆن ئایینه جیاوازه‌كان ده‌توانن له قه‌راغ یه‌كتری بژین؟
- جار به جار له نێوان گروپه ئایینیە جیاوازه‌كان ناكۆكی هه‌بووه. دۆخی ئێستای نۆڕوێژ و جیهان چۆنه؟
- ئایا ئه‌وه ڕاست و گرنگه كه مرۆڤ پێگه‌ی ئایینی خۆی له ڕێگه‌ی پۆشاك، ڕازاندنه‌وه و هه‌ڵسووكه‌وت نیشان بدات؟
«كۆره» له‌سه‌ر كار له کاتی پشووی خواردن، باسی ئاهه‌نگێكی ناوڵێنان ده‌كات كه ئه‌و ڕۆژی پێشوو به‌شداری بوو. «گۆرانێكی كۆڕی خۆش بوو، و قه‌شه ووتارێكی باشی پێشكه‌ش كرد! هه‌ستی من به ته‌واوی بزوت.» هاوكاره‌كه‌ی ووتی، «من نه‌مده‌زانی تۆ دینداری؟» «نا، من دیندار نیمه. به‌ڵام كه‌ش و نه‌ریت و جه‌ژنێكی تایبه‌تی بوو.»
- هه‌رچه‌ندە دین ئیمڕۆ بۆ زۆربەی نۆڕوێژیان زۆر گرنگ نیه، زۆر كه‌س جه‌ژنی هاوسه‌رگیری خۆیان له كه‌نیسه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، مناڵه‌كانیان له‌وێ نێو ده‌نین، وه هەندێک شتی تر. ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دین و نه‌ریت گفتوگۆ بكه‌ن.
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
مانای ئه‌وه‌یكه كۆمه‌ڵگایه‌ك لائییكه، چیه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
زۆربه‌ی نۆڕوێژیه‌كان چ جۆره هه‌ڵوێستێكیان سه‌بارەت به دین هه‌یه؟
وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە
ئایینی ڕه‌سمی نۆڕوێژ هه‌تا ساڵی ٢٠١٢ چى بوو؟
هەڵیبژێرە، ڕاست یا غەڵەت
ئه‌و وتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاسته؟ كامه‌یان غەڵەتە؟
ڕاست یا هەڵە هه‌ڵیبژێره
ئه‌م ووتانه بخوێنه‌وه. كامه‌یان ڕاستن؟ كامه‌یان هه‌ڵه‌ن؟